| ده‌ستگیركردنی باندێكی رفاندنی مندالاَن له شاری هه‌ولێر |
| به‌رواری دابه‌زاندن: 25/07/2010 : 17:45:49 |
 |
هه‌ولێر _ سامان
ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركردنی باندێكی منداڵ رفاندنیء ئازادكردنی منداڵێكی رفێندراوی له‌پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند.
نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا له‌رێگه‌ی بلاَوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندراوێك، به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند\" رۆژی23ی ته‌مووز مندالێكی ته‌مه‌ن هه‌شت سالاَن له‌گه‌رِه‌كی هه‌ڤالاَنی شاری هه‌ولێر رفێندراوه\".
وه‌ك له‌راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه\" دوای ئه‌وه‌ی باوكی منداڵه‌كه به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی له رفاندنی منداڵه‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه، پێشنیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ(یه‌كشه‌ممه)، هێزه‌كانی ئاسایش له‌نزیك گۆرستانی شێخ ئه‌حمه‌د منداڵه‌كه‌یان له‌ده‌ست رفێندراوان ئازاد كردووه‌ء بانده‌كه‌ش كه له‌دوو كه‌س پێكهاتووه یه‌كێكیان كورده خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ولێره، ئه‌وه‌ی دیكه‌ش هاوولاَتیه‌كی عه‌ره‌بی دانیشتووی پارێزگای موسڵ ده‌ستگیركردووه\".
هه‌ر له‌كۆنگره‌كه رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا سه‌مه‌د سه‌لام باوكی منداڵه رفێندراوه‌كه بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی\" دوای رفاندنی كورِه‌كه‌م، ئه‌ندامانی بانده‌كه داوای برِی200هه‌زار دۆلاریان له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی كورِه‌كه‌میان كردووه، هاوكات دا‌واشیان كردووه پاره‌كه‌یان بۆ ببه‌مه پارێزگای موسڵ\".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\" دوای سه‌ردانی بۆ پارێزگای موسڵ ئه‌مجاره داوایان كردووه له‌شاری هه‌ولێر پاره‌كه‌یان پێده‌م له‌رێگه‌ی شوفێرێكی ته‌كسیه‌وه پاره‌كه‌م پێیاندا، به‌لاَم هێزه‌كانی ئاسایش كورِه‌كه‌میان ئازادكردو پاره‌كه‌شیان بۆ گێرامه‌وه\".
به پێی زانیارییه‌كانی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی بانده‌كه له دوو كه‌س به ناوی (عه‌بدوڵلاَ واحد) دانیشتووی پارێزگای هه‌ولێر، محه‌مه‌د خه‌له‌ف دانیشتووی پارێزگای موسڵه. |
|
| ئه‌م بابه‌ته (161) جار خوێندراوه‌ته‌وه |