كوردى   |   عربى   |   Kurdî   |   English
هونه‌ری    وه‌رزش    زانستی    ره‌نگاوره‌نگ
گوڵان له‌ تۆڕه‌كانی facebook twitter instagram youtube
      
دكتۆر محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گوڵان: 932 پڕۆژە بە سەرمایەی 53 ملیار دۆلار مۆڵەتیان پێ دراوە و 50% تەواو بووە
د.نەژدەت ئاكرەیی
خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی گەڕان بە دوای دادپەروەریدا دیوێكی تری مێژووی شۆڕش لە كوردستاندا 1943تا 1991
ئەنتۆلۆژیای شیعری ژنانی کوردستان بە فه‌رەنسی بڵاوده‌بێته‌وه‌
Last Updated: 19/04/2021 03:41:53 am (GMT+3)
  •  رونكردنەوەیەك لە ئەنجوومەنى سەركردایەتی كەركووك ـ گەرمیانى پارتى دیموكراتى كوردستان
  •  لە هەولێر هێزەکانی ئاسایش تۆمەتبارێکیان بەبڕی 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد
  •  حكوومەتی عێراق ژمارە و جۆری ئەو پێكوتانەی كۆرۆنای ئاشكرا كرد كە تا ئێستا گەیشتوون
  •  لە رێی فڕۆکەخانەی نەجەف دوو کەس بە دەمانچەی بێدەنگ کوژران
  •  لە عێراق 33 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
  •  مەسرور بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هه‌واڵی ته‌ندروستی کۆسرەت رەسولی پرسی و هیوای له‌شساغی بۆ خواست
  •  سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی توركیا لە عێراق کرد
  •  پارێزگارێ دهۆکێ دۆپاتیێ ل یەکسانی و دادپەروەریا دگەل خەلکێ دکەت
  •  سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە جێگرى نێردەى تایبەتى ئەمریکا بۆ سووریا دەکات
  •  سەرۆکى حکوومەتی هەرێمى کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات
مەسرور بارزانی کێیە لەهەرێمی کوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/06/2017 : 15:56:05
ژمارەی بینین: 2274
  

*کوڕە پێشمەرگە..
مەسرور بارزانی کوڕە گەورەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعود بارزانی)ە،لەساڵی ١٩٦٩ لەپایتەختی هەرێمی کوردستان(هەولێر)لەدایک بوە.باوکی مەسرور بارزانی کە(مەسعود بارزانی)ە لەتەمەنی(١٦)شانزدە ساڵی بەومانایەی لەساڵی(١٩٦١) بۆتە پێشمەرگە و مەسرور بارزانی ش لەتەمەنی(١٦)شانزدە ساڵی کە دەکاتە ساڵی(١٩٨٥)بەهەمان شیوەی باوکی بۆتە پێشمەرگە.
لەساڵی ١٩٨٨مەسرور بارزانی بەشداری شەڕی(خواکورک)ی دژی سوپای عێراقی ئەوکاتی کردوە و لەساڵی ١٩٩١ بەشداری ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستانی دژی حکومەتی عێراقی ڕووخاوی پێشوی کردوە. خوێندنی دوا ناوەندی لە(ئێران) تەواو کردوە و لەساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان ئینجا بە مەبەستی خوێندنی زمانی ئینگلیزی ڕوویکردۆتە(بەریتانیا). دوای ئەم وێزگەی ڕوویکردۆتە ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و لەوێش خوێندنی بەشی( پەیوەندی نێو دەوڵەتی)لە کۆلیژی(واشنتۆن)تەواو کردوە.
دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان بەشداری کۆنگرەی دوانزەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردوە و وەک ئەندامی لیژنەی مەرکەزی هەڵبژێردراوە.لەساڵی ٢٠٠٥ مەسرور بارزانی دەزگای خێرخوازی بارزانی دامەزراند کە گرنگی بەهاوکاری ئاوارە(کورد و عەرەب)ەکانی ناوەوەی عێراق دەدات،لەگەڵ ئەو ئاوارە(سوری)ایەنی بەهۆی بارودۆخی سوریا هاتونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان. کار و چالاکی ئەم دەزگایەش بریتیە لە هاوکاری کردنی ئاوارەکانە کە( خاوەن پێداویستی تایبەتن-مناڵی بێ باوکن-بێ دایکن-خوێندنیان-تەندروستیان).
مەسرور بارزانی چوار زمان دەزانی کە بریتین لە(کوردی-عەرەبی-فارسی-ئینگلیزی) و یەکەم دەرکەوتنی لەجیهانی سیاسەت لەساڵی ٢٠٠٩ بو کاتێک بەشداری لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان کرد و داوای لەهاووڵاتیان کرد دەنگ بە پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن. لەساڵی ٢٠١٠ مەسرور بارزانی بوە ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و بەهەوڵ و ماندوبونی ئەو سەدان ئافرەت هاتنە ناو ڕیزەکانی دەزگای ئاسایش لەهەرێمی کوردستان.
یەکەم دەرکەوتنی مەسرور بارزانی ساڵی ٢٠١٣ لەکەناڵێکی عەرەبی بەرنامەی(چاوپێکەوتنی تایبەت)بو وە یەکەم جاریشی بو لە کەناڵێکی عەرەبی دەرکەووێت.لە بەرنامەکەش باسی بنچینەی کێشەکانی هەرێم و ناوەندی کرد.
لەساڵی ٢٠١٣ کۆڕێکی لە(کۆلیژی سەلاحەددین)پێشکەش کردو لە مانگی(دیسێمبەر)ی هەمان ساڵ بەردی بناغەی کۆلیژی ئەمریکی لە پارێزگای دهۆک دانا.
بەئامادە بونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک (مەسعود بارزانی)و چەندین بەرپرسی تر لە ساڵی ٢٠١٤ (مەسرور بارزانی)هەڵسا بە کردنەوەی کۆلیژی ئەمریکی لە پارێزگای دهۆک و بە زمانی ئینگلیزی ووتارێکی پێشکەش کرد.
ئەم خاڵە گرنگەی جێگای ئاماژە پێکردنە ئەوەیە کۆلیژی ئەمریکی لە پارێزگای دهۆک دوورە لە گشت دەست تێوەردانێکی حزبی و ئایدیلۆژی.
*خەباتی پشتاوپشت.
ڕەچەڵەکی باوک و باپیرانی(مەسرور بارزانی)بۆ گوندی بارزان دەگەڕێتەوە و ئەم گوندە(١٦)شانزە جار لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کاول کراوە. ناوی بارزان و گوندی بارزان لکاوە بە خەباتی سیاسی و سەربازی دوورودرێژی میللەتی کورد.
شێخ(عبدالسلام بارزانی)ڕەوانەکردنی ئەوانەی سەر بە شێخن لەعەشیرەت و خزم و دۆست بۆ ڕیزی سوپای(عوسمان)یەکانی ڕەتکردوە تا بەشداری شەڕی یەکەمی جیهان بکەن. سەرانەی نەدا بە(عوسمان)یەکان لە(ئاکرێ-عەقرە)دژیان وەستایەوە.دوای ئەوە عوسمانیەکان سوپایەکیان بۆی ڕەوانە کرد. دوای ئەمە شێخ عبدالسلام بەدیل گیرا و لەساڵی١٩١٦ لە شاری موسڵ لەسێدارە درا. دوای شەهید بونی شێخ عبدالسلام براکەی شێخ ئەحمەد بەرپرسیارەتی وەرگرت و بەهاوکاری ئینگلیزەکان دەستی بەسەر ڕوۆژهەڵاتی کوردستان داگرت.لەساڵی ١٩٣٢ دژی حکومەتی عێراقی ئەوکات وەستایەوە و حکومەتی عێراقی ئەوکات هەڵسا بە بۆردومان کردنی ناوچەکە لە ڕێگای سوپای ئاسمانی و زیاتر لە ١٣٠٠هاووڵاتی شەهید بون. عەشیرەت و ناوچەی بارزان لە ساڵی ١٩٨٣ تا ١٩٨٩ زیاتر لە(٨٠٠٠)هەشت هەزار هاووڵاتی سڤیلیان بەر ئەنفال کەوتون.
دوای ئەو خوالێخۆش بو(بارزانی نەمر)خۆبەدەستدانەوەی ڕەتکردوە بۆیە سوپای عێراقی ئەوکات بەدواوەی بون تا ناو خاکی(تورکیا)و لەوێش(بارزانی نەمر) چوە ئێران. لەساڵی ١٩٤٦ بەشداری دامەزراندنی کۆماری مهابادی کرد و بەرپرسیارەتی(وەزارەتی بەرگری)پێبەخشرا.دوای ڕووخانی کۆماری مهاباد بەرەو یەکێتی سۆڤیەتی کۆن بەڕێ کەوت تا ساڵی ١٩٥٨ لەوێ مایەوە.لەساڵی ١٩٧٩ دڵە گەورەکەی باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد(بارزانی نەمر)لە لێدان کەوت و بۆ هەتا هەتایی ماڵ ئاوایی لە میللەتی کورد کرد.
* ئیش و کاری زۆر و یەک ئامانج.
وەک باسمان کرد ( مەسرور بارزانی)سەرەتاکەی وەک پێشمەرگە دەستی بە خەبات کردوە ئینجا خوێندن و کاری خێرخوازی.لەساڵی ٢٠١٠ وە بەرپرسیارەتی دەزگای(پاراستن)ی وەرگرتوە.
دوای ئەم هەوڵ و ماندوبونانە چۆتە ناو جیهانی ڕاگەیاندن و دەزگای(باس نیوزی)کردوە.ئەم ڕۆژنامە بە سێ زمان دەردەچێت(کوردی٠عەرەبی-لاتینی) و لە ووڵاتی تورکیا بە زمانی تورکی دەردەچێت. دەتوانین بڵێین باس نیوز تاکە ڕۆژنامەی کوردیە لە دەرەوەی ووڵات دەردەچێت ئینجا هەڵسا بە کردنەوەی کەناڵێکی ئاسمانی بەناوی(کوردستان ٢٤).
* مەترسی و ڕووبەڕوبونەوەکان.
مەسرور بارزانی یەکێکە لە کەسایەتیە هەر گرنگەکانی هەرێمی کوردستان لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و ئەو دەزگا ئەمنیەی مەسرور بارزانی پەرپرسیاریەتی دەکات هێزێکی زۆر پڕۆفیشناڵی هەیە کەپەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەو هێزەی دژی تیرۆرن لەناو ئەو هاوپەیمانیەتیە هەیە.ئەم هێزەی مەسرور بارزانی بەرپرسیەتی چەندین چالاکی جۆراوجۆری لەناو خاکی سوریا و عێراق ئەنجامداوە. بەشێکی کار و چالاکیەکان دژی سەرکردەکانی داعش بوە و بەشێکی تری چالاکیەکان بۆ ڕزگار کردنی هاووڵاتیانی سڤیلی ژێر دەستی چەکدارانی داعش بوە. بەو هۆیەش مەسرور بارزانی پەیوەندیەکی بەهێزی باشی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکانی ووڵاتانی(ئەمریکی-رۆژهەڵاتی ئاسیا) ە ئەقلیمی دروست کردوە کە لەداهاتو سودی جۆراوجۆری بۆ میللەتی کورد و هەرێمی کوردستان دەبێت.
بەشێکی زۆری چاودێرانی سیاسی پێان وایە ئەم ئارامیەی لە هەرێمی کوردستان هەیە بەهەوڵ و ماندوبونی ئەم دەزگایەیە کە مەسرور بارزانی پەرپرسیارەتی دەکات. بەشێکی کەمیش لە چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەم دەزگایە لایەنی خراپی دەبێت لەداهاتوی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و ئەو دەوڵەتەی نەخشەی بۆ کێشراوە چونکێ ئەم بەشە لە چاودێرانی سیاسی لەوە دەترسن سیستەمی بەڕێوەبردن لەداهاتو سەرکوتکەر بێت. هەر بۆیە چۆن مەسرور بارزانی هەوڵی زۆری داوە بۆ دەستەبەر کردنی ئارامی بۆ هاووڵاتیان و هەرێمی کوردستان ئاواش دەبێت کار بۆ ئەوە بکات لەداهاتو(سەربەستی تاک و کۆمەڵ پەرە پێبدات، گرنگی بە فرەیی بدات، هەڵبژاردن و دەستاو دەستی دەسەڵات زیاتر بچەسپێنێت).
خاڵێکی تریش هەیە مەسرور بارزانی دەبێت بەرنامەی بۆ دابنێت ئەویش چۆن ڕووبەڕوی گەندەڵی دەبێتەوە؟ ڕووبەڕوبونەوەی گەندەڵیەکان بە شێوەیەک بێت ئەو ڕێژە زۆرەی لەگەندەڵی هەیە کەمی بکاتەوە؟؟
*سەرکردە گەنجەکە و هاوکێشە و بارودۆخەکان.
هەندێک لە شارەزا و پسپۆرانی بواری سیاسی پێیان وابو کاتێک مەسرور بارزانی پۆستی بواری ئەمنی پێڕاسپێردرا دەبوا خۆی لە کێشەکانی ناو هەرێمی کوردستان بەدرو بگرتبا. خۆی نەکردبا بەشێک لە ململانێی سیاسی لەنێوان حزب و لایەنە سیاسیەکانی ناو هەرێمی کوردستان.
هەر لەم بەشەی شێ‌رەزا و پسپۆران دەڵێن. لەساڵی ٢٠١٦مەسرور بارزانی لە ڕۆژنامەی(واشنتۆن پۆست)باسی لەوە کردوە لەگەڵ ناوەند(بەغداد)باشترە لە داهاتو دوو دراوسێ بن. ئەمەش ئەوە دەگەینێت وەک باوکی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاک ( مەسعود بارزانی)پلان و نەخشەی هەیە بۆ داهاتوی هەرێمی کوردستان جالەبەر ئەم هۆکارە و هەڵوێستە بوێرەی دوورنیە بکەوێتە ژێر مەترسی بە تایبەت لەلایەن ئەو لایەنانەی(عێراق-سوریا-ئێران-تورکیا)کەجیا بونەوەی کورد بە مەترسی دەزانن.
*دوای وەرگرتنی(ترامپ)پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا مەسرور بارزانی بەیاوەری سەرۆکی دیوانی هەرێمی کوردستان(فواد حسێن)سەردانی ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکای کرد.لەم ووڵاتەش بەیاوەری نوێنەری هەرێمی کوردستان خاتو( بەیان سامی عبدالرحمن)چەند چاوپێکەوتن و کۆبۆنەوەیەکی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی ئەمریکی و هەردوو وەزارەتی بەرگری و دەرەوەی ئەم ووڵاتە ئەمجامدا(هەمان بابەتەکانی سەفەری یەکەمی لەگەڵیان باسکردبو).
لەمانگی(دیسێمبەری)٢٠١٦(مەسرور بارزانی)سەفەرێکی تری بۆ ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا کرد و لەم سەفەرەشی چاوی بە چەندین بەرپرسی باڵای ئەم ووڵاتە لە(جێگری سەرۆکی ئەمریکا و چەندین ئەندامی ئەنجومەنی پیران)کەوتبو و چەند بابەتێکی لەگەڵیان تاوتوێ کردبو.
لەدووەم سەردانی(مەسرور بارزانی)کەچاوی بەچەندین بەرپرسی ئەمریکی کەوتبو چەند بارودۆخێک و کێشەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ووڵاتە تاوتوێ کردبو لەمانەش( پرسی ڕیفراندۆم-کێشەکانی ناوەند و هەرێمی کوردستان-دوا ڕۆژی پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێمی کوردستان).هەر لەم سەردانەی(مەسرور بارزانی)کۆڕێکی لە کۆلیژی(هیریتچ)دەربارەی(شەڕ دژی چەکدارانی تیرۆریستی داعش و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق دوای شەڕی داعش)پێشکەش کردبو.

Share
پ.د.عرفان رشید
بیری نەتەوەیی لەلای زانایانی کورد . . . لە یادی پە نجا سالە ی دامە زراندنی یە کیتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س‌
كورد و كۆڕۆنا
دهۆك بارزانی
چاکسازی لە بواری سیستمی سیاسیدا
خه‌له‌ف سه‌عید شه‌ره‌فانی
هه‌رێما كوردستانێ‌ و سه‌رده‌مێ‌ نوو
د. صباح یوسف توما المالح
میدالیای كوردستان بۆ داهێنان
د. نەزاكەت حسێن
كورد بەم پەرتەوازەییە لە بەردم كۆكتێلی عەرەبی و هاوپەیمانیەتییە بەهێزەكانی بەغدا چی پێدەكریت؟
جیراڵد فێرشتەین
سەردانی پۆمپیۆ بۆ سعودیە
سالار دۆسکی
بلا سالەکێ ل گەل خو بین
دوريا شئروانى
ڕۆڵ و پێگەی ڕێزدار مسرور بارزانی لە پاراستنی ئەمنیەت و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان
فلیپ گۆردن
بۆ رزگاربوون لە رژێمی ئەسەد ئەمریكا ناتوانێت پشت بە رووسیا ببەستێت
ریچارد هاس
هەوڵدان بۆ دووبارە گێڕانەوەی ئەو دەوڵەتانەی سایكس پیكۆ دروستی كردوون، كارێكی گەمژانەیە
د.محەمەد شەعبان
قەیرانی ئابووری لە هەرێمی كوردستان...تێڕوانینێكی دیكە لە گۆشەنیگای ئابووریی سیاسییەوە
تالب عەبدولعەزیر محەمەد
كەیسی بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزیدییەكان لەلایەن داعش
د. سەباح یوسف تۆما مالح
چەند پێشنیارێك دەربارەی چاكسازیی كارگێڕی لە هەرێمی كوردستاندا
سەربەست بامەڕنی
بارزانی و پرۆژەی چاكسازی
ئەردەلان ياسين
یادەوەری شۆڕش یادتان دەکەین، یادتان بەخێر
شاكر ئەبوبەكر ستونی
تێگەیشتنی زهنیەتی سیاسیی توركیا
د.موفەق عادل عومەر
لێكەوتە سیاسییەكانی هەمواری یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی لەسەر هەرێمی كوردستان
حه‌یات مه‌جید
مێینه‌ بوونم شانازیمه‌...
لازمە شێخ یوسف
،، شنگال و سیاسه‌تا هه‌ڤپشك یاحه‌شدا شه‌عبی و P.K.K ،،
وەرگێڕ: عیسا بۆتانی
مەرگی قوتابخانە ... ئازادی مرۆڤ
تانيا تاهير
پرسی کورد لە عێراق، ئاستەنگ و چارەسەر..
رێبین عبڵۆش
شەڕی داعش و ئیرادەی سەرۆک بارزانی
زیره‌ك ره‌واندوزی
هەڵبژاردن و لێکەوتەکانی لەگەڵ گۆرینی سەرۆکی ئەمریکا و ڕۆیشتنی ترەمپ و هاتنی بایدن جیهان چاوەڕێی سیاسەتێکی نوێ و لێکەوتی زیاترە.
كاوە حەمەمراد
نووسینی دەقی پەروەردەیی و بەهاكان (پڕۆگرامەكانی هەرێم)
جەواد قادر
سێ خاڵی ڕوون لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمدا
پروفیسۆر. د. هۆگر مەحموود
رەخنە و تێبینی وسەرنجەكانم لەمەڕ كتێبی بۆ مێژوو..
شاخوان طلعت کۆڕی
شــــــــکۆی ئـــــــــــالا
د.ساحیب قارەمان
بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەكان و پاراستنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان بارودۆخی ئێستا و فاكتەرە ئاشكرا و شاراوەكان
رووناک مەولود
پێویستە بۆ سەندنەوەی مافەکانمان ھەوڵی زیاتر بدەین
هه‌واڵه‌كان
  بەرهەمە كشتوكاڵییەكانی هەرێمی كوردستان زیادیان كردووە
  هێزەكەی حەیدەر شەشۆ خرایە سەر وەزارەتی پێشمەرگە
  ئێستا لەرێی ئینتەر نێتەوە سزای سەرپێچی هاتوچۆی هاوڵاتیان بڵاو دەكرێتەوەو، هاوڵاتیان لە نرخی سزاكان ناڕازین
  وێنەیەکی شێخ ئەدهەم بارزانی، یەکێتی و گۆڕان دەترسێنێ
  ده‌قی گوتاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
راپۆرتی گوڵان
  راگەیاندنی ئازاد و كۆمەڵگەی دیموكراتی سنووری رۆژنامەنووسی ئازاد، پابەندبوونیەتی بە ئەخلاقی رۆژنامەگەریەوە..
  بۆچی مەرام و پیلانەكانتان لە پشت خوێنی شەهید سەردەشت دەشارنەوە؟ ... كۆمپانیای وشە تۆڵەی شكستی هەڵبژادنەكان لە گەلی كوردستان دەكاتەوە
  پۆپۆلیزم و سیستمی دیموكراتی دامەزراوەیی، دژی یەكن لاوازبوونی لایەكیان، بەهێزبوونی ئەوی دیكەیانە
  یاداشتی هاوکاری له نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا
  تەنیا رێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق فیدرالیزمە هەقە ئەمەپێش پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو بەرنامەی هەموو لایەك بێت
دیمانه‌ی تایبه‌ت
  نێچیرڤان بارزانی بۆ گوڵان: لەمڕۆ بەدوواوە ئامانجی پارتی ئەوەیە چۆن بتوانێت زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكات
  عەدنان كەریم لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵاندا: داوا لە پەرلەمانی كوردستان دەكەم لە دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی فەرهەنگی كوردی پەلە بكات
  سەرۆكی كوردستان بۆ گوڵان: پشتیوان به‌خوا، ئه‌و رۆژه‌ هه‌ر دێت كورد برِیارى چاره‌نووس بدات
  سەرۆك كۆماری عێراق بۆ گوڵان: هاوپەیمانی پارتی و یەكێتی هاوپەیمانییەكی موقەدەسە و لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە
  عەدنان موفتی ((سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان)) بۆ گوڵان: لەدەستووری هەرێمدا سیستمی حكومڕانی پەرلەمانیەو بەپێی یاساش دەبێت راپرسی لەسەر دەستوور بكرێت
بابه‌تی ئابوری
  بنەماكانی دامەزرانی مۆدێلێكی ئابووری تایبەت بەخۆمان
  ئابووری كوردستان لەو ڕێگایە باشتر هیچی تری لەبەردەستدا نییە!
  پێویستە حكومەت بۆ دژایەتیكردنی گەندەڵی ئابووری میكانزمێكی هەبێت
  چی بكرێت تاوەكو پرۆژەكان بەباشترین كـوالێتی و كەمترین ماوە جێبەجێ بكرێن؟
  ئایا دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمدا بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی ئابووریeconomic policy توانای لەبەردەستدا هەیە ؟
بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
  میللەت مەهدی خەلیل : كاتێك سەرۆكێك كە گلێنەی چاو و ترپەی دڵی گەلەكەیەتی لەبەرەكانی پێشەوەی جەنگدا بێت و خۆی بخاتە مەترسییەوە لە پێناوی میللەتەكەی، گەنج دەبێت شەرم بكات لە ماڵەوە دابنیشێت
  (ڤیان) بەسەرهاتی دوو ساڵی سكرتێرەیی خۆی دەگێڕێتەوە
  دوای (15) ساڵ دادگایی ئازاد دەكرێت..كوڕێك خوشكی خۆی كردە قوربانی حەزەكانی
  تا ئێستاش شووكردنەوەم بە نهێنی ماوەتەوە
  ڕۆژی جیهانیی منداڵان چ پەیامێكی بۆ منداڵانی كورد هەیە؟
  مەهاباد قەرەداغی بەرپرسی پەیمانگەی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بۆ پرسە كۆمەڵایەتییەكان: پێویستە ئافرەت كاتێك بەشداری فیعلی سیاسەت دەكات، خۆی بۆ ئەو پۆستە تەرخان بكات
  كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟

سه‌ره‌کی  |  هه‌واڵی كوردستانی  |  هه‌واڵی عێراقی  |  هه‌واڵی جیهانی  |  هه‌واڵی ئابوری  |  هه‌واڵی رۆشنبیری  |  هه‌واڵی زانستی  |  هه‌واڵی كۆمه‌ڵایه‌تی  |  چیرۆكه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان  |  راپۆرتی سیاسی  |  راپۆرتی ئابوری  |  راپۆرتی ناوخۆ  |  دیمانه‌ی تایبه‌ت‌  |  نووسه‌رانی گوڵان‌  |  بیروڕا  |  فیكر و فه‌لسه‌فه‌  |  له‌ میدیاکانه‌وه  |  وه‌رزشی  |  هونه‌ری  |  ته‌كنه‌لوجيای زانيارييه‌كان  |  ره‌نگاوڕه‌نگ  |  ئه‌رشیف  |  گه‌له‌رى‌  |  ميژوو  |  ستافی كار  |  په‌يوه‌ندی

All rights reserved © gulan-media.com 2005
Developed by: Dashti Ibrahim
له‌سه‌رهێڵ :71 ژماره‌ی سه‌ردان : 43899502