|
|
|
|
|
|
|
|
|
ئه‌م
بابه‌ته (
608 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| به‌رواری بڵاوکردنه‌وه :Tue,August 25, 2009, 16:57:30 PM |
| بۆچى رِقیان لێمانه؟ |
پشتگوێخستنى تیرۆریستان به‌وه‌ى شێت و كه‌م عه‌قڵن بریتیه له هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى خۆمان. بن لادن و كوێرباوه‌رِه شوێنكه‌وتووه‌كانى به‌رهه‌مى كۆمه‌ڵگا شكست خواردووه‌كانن كه په‌ره به توورِه‌ییان ده‌ده‌ن. ئه‌مریكا پێویستى به پلانێكه كه نه‌ك شكست به تیرۆر بهێنێت به‌ڵكو جیهانى عه‌ره‌بى ریفۆرم بكاته‌وه.
نووسینى: فه‌رید زه‌كه‌ریا
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ى "بۆچى تیرۆریستان رِقیان لێمانه" ده‌كرێت ئه‌مریكیه‌كان له وه‌ڵامه‌كه‌ى ببه‌خشرێن، "بۆچى ده‌بێت گرنگى پێبده‌ین" ئه‌و كاردانه‌وه خێرایه‌ى به‌رامبه‌ر كوژرانى 5,000 هه‌زار بێ‌تاوان بریتیه له توورِه‌یی، نه‌ك شیكردنه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توورِه‌یی به‌س نییه بۆ ئێمه بتوانین له‌و ململانێیه، بێگومان درێژخایه‌نه، سه‌ركه‌وین. له‌به‌رئه‌وه پێویستمان به وه‌ڵامه. ئه‌و وه‌ڵامانه‌ى تا ئێستا گوێبیستى بووین هیوابه‌خش بوون، به‌ڵام ناسراو و ئاسایین. ئێمه پشتیوانى له ئازادى ده‌كه‌ین و ئه‌وانیش رِقیان لێیه. ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین و ئه‌وانیش به‌غیلیمان پێ ده‌به‌ن. ئێمه به‌هێزین و ئه‌وانیش به‌مه په‌ستن. هه‌موو ئه‌وانه رِاستین. به‌ڵام بلیۆنان هه‌ژار و لاواز و خه‌ڵكى چه‌وسێندراوه له جیهاندا هه‌یه، به‌ڵام فرِۆكه‌كان بۆمبرِێژ ناكه‌ن، خۆیان ناته‌قێننه‌وه و هه‌زاران هاووڵاتى بێ‌تاوان ناكوژن. ئه‌گه‌ر به‌غیلى هۆكارى تیرۆریزم بووبێت، ئه‌وا ئێستا بێڤه‌رلى هیڵز و فیفت ئه‌ڤینیو و مه‌ى فه‌یه‌ر(چه‌ند شوێنێكن كه گرانبه‌هان و خه‌ڵكانى زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند تێیدا ده‌ژین) زۆر له‌مێژبوو مردووخانه بوون. لێره‌دا شتێكى به‌هێزتر له نه‌بوونى و به‌غیلى كارى خۆى ده‌كات. شتێك وا له پیاوان ده‌كات بكوژن به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا بشمرن.
ئوسامه بن لادن وه‌ڵامێكى هه‌یه – ئه‌ویش ئایینه. به لاى ئوسامه و شوێنكه‌وتووانى، ئه‌مه جه‌نگێكى پیرۆزه له نێوان ئیسلام و جیهانى رِۆژئاوا. زۆربه‌ى موسڵمانان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نین. هه‌موو ده‌وڵه‌تێكى ئیسلامى له جیهان هێرشه‌كانى 11ى سێپته‌مبه‌رى مه‌حكوم كرد. به لاى زۆربه‌یان بن لادن بۆ به‌ره‌یه‌كى توندرِه‌و ده‌گه‌رِێته‌وه كه ئایینیان به‌كارهێناوه بۆ به‌رِه‌وا نیشاندانى كوشتنى به كۆمه‌ڵ و هاندانى پیاوان بۆ خۆكوشتن. وشه‌كانى "Thug پیاوكوژ" و "Zealot لایه‌نگرى توندرِه‌وى و كوێرانه" و "Assassin رِه‌شكوژ" هه‌موویان له كۆمه‌ڵه ئایینه ترسناكه كۆنه‌كانه‌وه هاتووه – هیندو جوله‌كه و موسڵمان – كه برِوایان وابوو كارى خودا ده‌كه‌ن.
مێشكى تیرۆریست شوێنى تایبه‌تى خۆیه‌تى و ده‌توانێت جه‌هه‌ننه‌م له به‌هه‌شت دروست بكات و به‌هه‌شتیش له جه‌هه‌ننه‌م. جا ئونابۆمبه‌ر (ئه‌و كه‌سه‌ى بۆ ماوه‌ى 17 ساڵ له ئه‌مریكا بۆمبى بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌نارد كه له زانكۆ و فرۆكه‌خانه‌كان كاریان ده‌كرد)، ئوم شینریكیۆ یان باروچ گۆڵدسته‌ین بێت (كه چه‌ندین موسڵمانى مه‌ده‌نى له هیبرِۆن كوشت)، تیرۆریستان زۆربه‌یان هه‌میشه دووره‌په‌رێزن و رِه‌وشت و ئه‌خڵاقى خۆیان له‌سه‌رووى مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
به‌ڵام بن لادن و شوێنكه‌وتووانى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى دووره‌په‌رێز نین وه‌ك ئوم شینریكیۆ یان برانچ داودیه‌كان (گروپێكى ئایینى ئه‌مریكى بوون) یان گۆشه‌گیره شێته‌كانى وه‌ك تیمۆتى ماكڤێى و ئونابۆمبه‌ر. ئه‌وان له كه‌لتورێك په‌یدا ده‌بن كه پشتگیرى دوژمنایه‌تى و بێمتمانه‌یی و رِقلێبوونه‌وه‌ى ئه‌وان له رِۆژئاوا و به تایبه‌تى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن. ئه‌و كه‌لتوره چاوپۆشى له تیرۆریزم ناكه‌ن و په‌سه‌ندى ناكه‌ن به‌ڵام ئاگر بۆ ئه‌و كوێرباوه‌رِیه خۆش ده‌كات كه له ناوه‌خنى ئه‌و كه‌لتوره دایه. ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌لقاعیده گروپێكى لاواز و ژماره‌یان كه‌مه شتێكى دڵخۆشكه‌ره، به‌ڵام ئه‌وه رِاست نییه. گه‌ر سه‌یرى میدیاى عه‌ره‌ب بكه‌ى له‌دواى هێرشه‌كانى سه‌ر ئه‌مریكا تێبینى رِێز و په‌سه‌ندى به‌رامبه‌ر بن لادن ده‌كه‌یت. یان گه‌ر سه‌یرى ئه‌و بڵاوكراوه‌یه بكه‌یت له رِۆژنامه‌ى THE NATIONى پاكستانى:
"11ى سێپته‌مبه‌ر تیرۆریزمى بىَ مێشكانه نه‌بوو له پێناوى تیرۆریزم. به‌ڵكو كاردانه‌وه و تۆڵه و ته‌نانه‌ت سزایه‌ك بوو." ئه‌گه‌ر نا بۆچى وه‌ڵامى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر هێرشه تیرۆرریه‌كان ئه‌وه‌نده به‌هۆى ترس له "كاردانه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئیسلام" له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سنووردار بوو؟ پاكستان رِێگه نادات واشنتۆن بنكه سه‌ربازیه‌كانى به‌كاربێنێت. سعودیه‌ى عه‌ره‌بى ده‌ترسێت به ئاشكرا یارمه‌تیمان بدات. میسر داوا ده‌كات هێرشه‌كانمان تا ده‌كرێت سنووردار بێت. كێشه‌كه ئه‌وه نییه كه ئوسامه بن لادن برِواى وایه ئه‌مه جه‌نگێكى ئایینیه له‌دژى ئه‌مریكا، به‌ڵكو كێشه ئه‌وه‌یه ملیۆنان خه‌ڵك له‌سه‌رتاسه‌رى جیهانى ئسلامى پێده‌چێت هاورِاى ئه‌و بۆچوونه بن.
ئه‌و رِاستیه ناخۆشه واى له هه‌ندىَ كه‌س كردووه له رِۆژئاوا بچنه‌وه سه‌ر ئه‌و بۆچوون و بیرورٍا كۆنانه‌ى باس له "به‌یه‌كدادانى شارستانیه‌كان ده‌كه‌ن" له نێوان رِۆژئاوا و ئیسلام. مێژوونووس پاوڵ جۆنسۆن ده‌ڵێت ئیسلام له سروشته‌وه ئایینێكى چاونه‌پۆش و توندوتیژه. زانایانى تر دژى ئه‌و رِایه‌ن و ده‌ڵێن ئیسلام كوشتنى به كۆمه‌ڵى بێتانانه مه‌حكوم ده‌كات و خۆكوشتن قه‌ده‌غه ده‌كات. هیچ شتێك له‌رِێگه‌ى گه‌رِان به‌دواى "ئیسلامى رِاسته‌قینه" یان له‌به‌رگرتنه‌وه‌ى قورئان چاره‌سه‌رنابێت. قورئان كتابێكى فراوان و نارِوونه و پرِه له هۆنراوه و شتى ناكۆك و پێچه‌وانه (زۆر شێوه‌ى ئینجیل ده‌كات).
له قورئاندا ده‌توانیت سه‌رزه‌نشتكردنى جه‌نگ و هاندانى ناكۆكى بدۆزیته‌وه، باسكردنى لێبوورده‌یی و رِه‌خنه‌ى یه‌كجار توند له‌دژى بێ برِوایان بدۆزیته‌وه. هه‌موو ئایینێك له‌گه‌ڵ باشترین و خراپترین مرۆڤه‌كان ده‌گونجێت. مه‌سیحیه‌ت له ماوه‌ى ئه‌و مێژووه درێژه‌یدا پشتگیرى له بیروباوه‌رِى دژه جوله‌كه و سزادان كردووه، به‌ڵام پشتگیرى له مافه‌كانى مرۆڤ و یارمه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تیش كردووه.
هه‌روه‌ها گه‌رِان له په‌رتووكه‌كانى مێژووش به‌هایه‌كى سنووردارى هه‌یه. هه‌ر له خاچ په‌رسته‌كانى سه‌ده‌ى یازده‌مه‌وه تا فراوانبوونى ئیمپراتۆرى تورك له سه‌ده‌ى پازده‌م و تا سه‌رده‌مى كۆڵۆنى (داگیركارى) له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م، ئیسلام و رِۆژئاوا زۆربه‌ى كات به شێوه‌ى سه‌ربازى جه‌نگاون. ئه‌و گرژیه بۆ ماوه‌ى سه‌دان ساڵه بوونى هه‌یه و له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین قۆناغى ئاشتى و ته‌نانه‌ت ته‌بایی هه‌بووه. تا ساڵانى 1950، بۆ نموونه جوله‌كه و مه‌سیحیه‌كان به ئاشتیانه له‌ژێر حوكمى موسڵماناندا ژیاون. له‌رِاستیدا بیرنارد لویس، مێژوونووسى به‌ناوبانگ كه له‌سه‌ر ئیسلامى نووسیوه، وتویه‌تى زۆربه‌ى كه‌مینه ئایینیه‌كان له مێژوودا له‌ژێر حوكمدارانى ئیسلام باشتر ژیاون وه‌ك له‌ژێر حوكمدارانى مه‌سیحى.
هه‌موو ئه‌مانه له‌و ده‌یان ساڵه‌ى رِابردوو گۆرِانیان به‌سه‌ر داهات. بۆیه ئه‌و پرسیاره‌ى پێویسته بیكیه‌ن بریتیه له "بۆچى ئێمه ئێستا له قۆناغێكى زه‌حمه‌تداین؟ چ هه‌ڵه‌یه‌ك له جیهانى ئیسلامدا رِوویداوه كه هۆى داگیركردنى قوسته‌نتینیه له ساڵى 1453 یان گه‌مارۆدانى ڤیه‌ننا له ساڵى 1683 رِوون ناكاته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ى 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001 رِوون ده‌كاته‌وه؟
سه‌ره‌تا با سه‌رێكى ئه‌و جیهانه ئیسلامیه فراوانه بكه‌ین. زۆربه‌ى وڵاته ئیسلامیه هه‌ره گه‌وره‌كانى جیهان ئه‌و حه‌زى دژه ئه‌مریكاییه به كه‌مى ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌نده‌نوسیا كه گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تى ئیسلامیه تا ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ى ئه‌و دواییه‌ى ئاسیا زۆر هۆشیارانه دواى ئامۆژگاریى واشنتۆن ده‌رباره‌ى ئابوورى كه‌وتبوو، كه ئه‌نجامگه‌لێكى سه‌رنج رِاكێشى هه‌بوو. پاكستان و به‌نگلادیش كه دووه‌م و سێیه‌م به‌ناوبانگترین ده‌وڵه‌تى ئیسلامین، ئیسلام و مۆدێرنیتیان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك كردووه و تا رِاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه. له‌كاتێكدا هه‌ردوو وڵات زۆر هه‌ژارن، به‌ڵام هه‌ردووكیان به‌رله وڵاته رِۆژئاواییه‌كان ئافره‌تیان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ڵبژارد. ئه‌وى دواتر توركیایه، شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتى ئیسلامى له جیهان كه خاوه‌نى سیسته‌مێكى دیموكراسیى عه‌لمانیى ناته‌واوه و هاوپه‌یمانیه‌كى نزیكى رِۆژئاوایه (وه‌ك ءه‌ك ئه‌ندامێك له NATO).
ته‌نها كاتێك دێیته سه‌ر رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست هه‌موو ئه‌و ئیفلیجی و شكستانه به رِه‌نگێكى بریسكاوه‌یی ده‌بینیت كه خه‌ڵك كاتێك بیر له ئیسلام ده‌كه‌نه‌وه ده‌یهێننه به‌رچاوى خۆیان. بووژانه‌وه‌ى فه‌نده‌مێنتاڵیزمى (برِوابوونى كوێرانه به هه‌موو ناوه‌رِۆكى شتێك) ئیسلامى له ئیران و میسر و سوریا و عێرِاق و ئوردن و ناوچه داگیركراوه‌كان و كه‌نداوى فارسى ژه‌هراوى قین له دڵانه‌یه و، پێده‌چێت بیروباوه‌رِێكى توندى دژه ئه‌مریكایی هه‌موو شوێنێكى گرتبێته‌وه. ئه‌و خاكه خاكى خۆته‌قێنه‌ره‌وه و ئاڵا سوتێنه‌ر و مه‌لا توندوتیژه‌كانه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جه‌نگمان له ئه‌فغانستان هه‌ڵگیرساندووه، به‌ڵام شایه‌نى به‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه ته‌نها یه‌ك ئه‌فغانیش په‌یوه‌ندى به هێرشى تیرۆریستى سه‌ر ئه‌مریكا نه‌بووه.
ئه‌فغانستان خێوه‌تگایه‌كه كه سوپاى عه‌ره‌ب له‌وێوه جه‌نگى ئه‌مریكا ده‌كات. به‌ڵام ته‌نانه‌ت توورِه‌یی عه‌ره‌بیش له ئه‌مریكا تازه‌یه و زۆر له‌مێژ نییه. له ساڵانى 1950 و 1960 شتێكى باوه‌رِپێنه‌كراو بوو كه ئه‌مریكا و جیهانى عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندیان تێكده‌چێت و به به‌یه‌كدادانى كه‌لتورى ئه‌و په‌یوه‌ندیه كۆتایی پێدێت. موحه‌مه‌د هه‌یكه‌ل رِۆژنامه‌نووسى به‌هێزى میسر بارودۆخى ئه‌و كاته وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت "ته‌واوى وێنه‌ى ئه‌مریكا جوان و سه‌رنج رِاكێش بوو. به‌ریتانیا و فه‌رِه‌نسا به‌ره‌و لاوازى ده‌چوون. یه‌كێتى سۆڤیه‌ت 5,000 میل دوور بوو و ئایدیۆلۆژیاى كۆمۆنیزمیش جێگاى رِق لێبوونه‌وه بوو له لایه‌ن ئایینى ئیسلامه‌وه. به‌ڵام ئه‌مریكا دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م له هه‌موو كات زێده‌تر ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌هێزتر و ویستراوتر بوو." من بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵانى 1970 سه‌ردانى رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاستم كرد و، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش وێنه‌ى ئه‌مریكا بریتى بوو له مۆدێرنێتیه‌ك كه پێشوازى لێده‌كرا و بریقه‌دار بوو، ئه‌و شتانه‌ى له‌وكاته‌دا زۆر باو بوو بریتى بوو له ئۆتۆمبێڵى خێرا و هوتێله‌كانى هیڵتۆن (هوتێلى زۆر خۆش و گرانبه‌ها) و كۆكا كۆلا. به‌ڵام شتێك له‌و خاكه‌دا رِوویدا. بۆ تێگه‌یشتن له رِه‌گى بیروباوه‌رِى دژه ئه‌مریكایی له رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست، پێویست ناكات له 300 ساڵى رِابردوو بكۆڵینه‌وه به‌ڵكو ده‌بێت له‌و 30 ساڵه‌ى رِابردوو بكۆڵینه‌وه.
به‌شى یه‌كه‌م: فه‌رمانرِه‌وا
هێنانه به‌رچاوى ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ى جیهانى عه‌ره‌بى كارێكى زه‌حمه‌ته كاتێك جه‌مال عه‌بدل ناسر له ساڵى 1950 له میسر ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست. بۆ ده‌یان ساڵ بوو عه‌ره‌ب له لایه‌ن داگیركه‌ران و پاشا رِه‌وشت سوكه‌كانه‌وه حوكم ده‌كرا، ئه‌و كاته خه‌ریك بوو خه‌ونى سه‌ربه‌خۆیی بهێننه دى و ناسر ئازادكه‌رى تازه‌ى ئه‌وان بوو كه بۆ سه‌رده‌مى دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م كه‌سێكى مۆدێرن بوو. ناسر له‌سه‌رده‌مى حوكمى به‌ریتانیا له ئه‌سكه‌نده‌ریه له‌دایك بوو كه شارێكى جیهانى بوو و زیاتر خه‌ڵكى وڵاتانى ده‌ریاى ناوه‌رِاست تێیدا ده‌ژیان نه‌ك عه‌ره‌ب. ساڵانى خۆپێگه‌یاندنى له سوپا به‌سه‌ربرد كه رِۆژئاواییترین چینى كۆمه‌ڵگا بوو له‌وكاته‌دا. ناسر به‌و جل وبه‌رگه رِێك و چاویلكه تاریكه‌ى چاوى بوو به خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى دیارى جیهان. "شێرى عه‌ره‌ب" به‌ناوى هه‌موو جیهانى عه‌ره‌ب قسه‌ى ده‌كرد.
ناسر برِواى وابوو كه پێویسته سیاسه‌تى عه‌ره‌ب به بیروباوه‌رِى مۆدێرنى وه‌ك مافى چاره‌نووس و سۆشیالیزم و یه‌كێتى عه‌ره‌ب به‌جۆش بخرێت. به‌رله‌وه‌ى پاره‌ى نه‌وت وڵاتانى كه‌نداو بكات به قازى ئاڵتونى، میسر سه‌ركرده‌یه‌كى قه‌بوڵكراوى رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست بوو. بۆیه خه‌ونى ناسر بوو به خه‌ونى هه‌رێمه‌كه. هه‌موو رِژێمه‌كان، هه‌ر له به‌عسیه‌كانى سوریا و عێرِاق تا میرنشینه كۆنسه‌رڤاتیڤه‌كانى كه‌نداو به هه‌مان زاراوه و تۆن قسه‌یان ده‌كرد. ئه‌وان ته‌نها وه‌م مه‌یمون لاسایی ناسریان ده‌كرده‌وه. ئه‌و كاته رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست به په‌رۆشه‌وه ده‌یویست به مۆدێرن ببێت.
به‌ڵام شكستى هێنا. چونكه ئه‌و رِژێمانه بیروباوه‌رِى خراپیان هه‌ڵبژارد و به رِێگه و شێوازى خراپتر جێبه‌جێیان كرد. سۆشیالیزم بیرۆكراسى و بۆگه‌نى و نه‌بزۆكیى هێنایه به‌رهه‌م. وڵاته كۆماریه‌كان بوون دیكتاتۆرى. جیهانى سێیه‌مى "بىَ لایه‌ن" بوو به پروپاگه‌نده و ده‌ست و پێوه‌ندى سۆڤیه‌ت. كاتێك وڵاته‌كان هه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندیى نیشتمانى خۆیان دۆزیه‌وه و هه‌ست پێكرد، یه‌كێتیى عه‌ره‌ب درزى تێكه‌وت و رِووخا. له هه‌مووى خراپتر، ئیسرائیل له جه‌نگه‌كانى 1967 و 1973 ئابرِووى عه‌ره‌به‌كانى برد و رِیسواى كردن. كاتێك سه‌دام حسێن له ساڵى 1990 كوه‌یتى داگیر كرد، دوایین پاشماوه‌ى بیروباوه‌رِى عه‌ره‌بى له‌ناوبرد و نه‌یهێشت.
گه‌ر سه‌یرى ئه‌مرِۆى میسر بكه‌ین. به‌ڵێنه‌كه‌ى بیروباوه‌رِى ناسریزم بووه‌ته دێوه‌زمه‌یه‌كى ته‌واو. حكومه‌ت ته‌نها له یه‌ك بواردا چاڵاكه: ئه‌ویش دامركاندنه‌وه‌ى نارِه‌زاییه‌كان و سه‌ركوتكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نیه. له‌و 30 ساڵه‌ى رِابردوودا ئابوورى میسر به‌ره‌و خرپى و لاوازى چووه و دانیشتوانه‌كه‌شى دوو هێنده بووه. رِێژه‌ى بىَ كارى 25%ه‌و له 90%ى ئه‌وانه‌ى به‌دواى كار ده‌گه‌رِێن هه‌ڵگرى برِوانامه‌ى دبلۆمى كۆلێژن. له سه‌رده‌مێكدا كه دڵى ژیانى رِۆشنبیریى عه‌ره‌ب بوو، ئه‌و وڵاته ئێستا ساڵانه ته‌نها 375 كتێب ده‌رده‌كات (به‌راورد به ئیسرائیل كه 4,000 هه‌زار كتێب ده‌رده‌كات).
جێگاى سه‌رسوورِمانه میسر له ئاست وڵاته عه‌ره‌به‌كانى دراوسێى باشتره. سوریا بووه‌ته چه‌وسێنه‌رترین ده‌وڵه‌تى جیهان، ده‌وڵه‌تێك كه تێیدا بتوانرێت 25,000 هه‌زار كه‌س رِاپێچ بكرێت و بكوژرێت له لایه‌ن رِژێمه‌كه‌یه‌وه به‌بىَ هیچ گرنگیه‌ك. (ئه‌مه له خاكێك كه پایته‌خته‌كه‌ى دیمه‌شقه و كۆنترین شارى جیهانه كه تا ئێستا ئاوه‌دانه.) عێرِاق له ماوه‌ى 30 ساڵدا له وڵاته عه‌ره‌بیه مۆدێرن و عه‌لمانیه‌كان جیابوویه‌وه – ئافره‌تان كاریان ده‌كرد، هونه‌رمه‌ندان پێشكه‌وتن، رِۆژنامه‌نووسان نووسیان، به‌ڵام له پێناوى شێتیى ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی سه‌دام ئه‌و كارانه‌یان ده‌كرد. لوبنان، كۆمه‌ڵگایه‌كى فره و كۆزمۆپۆلیتان، كه پایته‌خته‌كه‌ى به‌یروته و جاران به پاریسى رِۆژهه‌ڵات ناوده‌برا، ئێستا بووه‌ته شوێنى جه‌نگ و تیرۆر. ئه‌مرِۆ زۆربه‌ى وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به به‌راورد به پێش 30 ساڵ ئازادیان تێدا كه‌متر بووه. وڵاتانێكى كه‌م له جیهاندا هه‌یه بتوانرێت ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ى به‌سه‌ردا بگونجێندرێت.
ئێمه دیكتاتۆره‌كانى ئه‌فریقا به درِنده و چاوبرسى ناوده‌به‌ین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست چڵێس و به هیچ تێرنه‌خۆرن. كاتێكیش به سه‌ركه‌وتنى ئیسرائیل به‌راوردى ده‌كه‌یت، شكستى عه‌ره‌به‌كان زیاتر شه‌رمه‌زاركه‌ر و رِیسواكه‌ره. سه‌ره‌رِاى هه‌موو ئه‌و كه‌م و كورتیانه، ئیسرائیل له‌و بیابانه سیستمێكى دیموكراسى و كۆمه‌ڵگایه‌كى مۆدێرنى به ئابووریه‌كى پێشكه‌وتوو و ژیانێكى كه‌لتورى و هونه‌ریى سه‌ركه‌وتوو دروست كردووه. ئێستا ئیسرائیل خاوه‌نى به‌رهه‌مى ناوخۆییه كه هاوشێوه‌ى زۆربه‌ى وڵاته رِۆژئاواییه‌كانه.
ئه‌گه‌ر هه‌ژارى بووبێته هۆكارى شكستى له زۆربه‌ى وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان، ئه‌وا سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندى له وڵاته‌كانى تر‌ى عه‌ره‌بى هۆكارى شكسته. به‌رزبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى نه‌وت له ساڵانى 1970 لێشاوێكى تر‌ى به‌خشیه هیواكانى عه‌ره‌ب. واته ئه‌گه‌ر ناسریزم (بیروباوه‌رِى جه‌مال عه‌بدل ناسر) شكستى هێنا، ئه‌وا په‌ترِۆڵ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت. به‌ڵام سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێنا. ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له ماوه‌ى 30 ساڵى رِابردوودا ته‌نها دروستبوونى چینێكى تازه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده، واته عه‌ره‌به به رِواڵه‌ت كه‌نداوى و رِۆژئاواییه‌كان كه به تێرى و خۆشیه‌وه له جیهاندا ده‌سوورِێنه‌وه و له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانى تره‌وه رِیسوا ده‌كرێن. ئه‌وه‌تا سه‌یرى هه‌موو كاریكاتێرێكى شێخه‌كانى كه‌نداو بكه له رِۆژنامه میسرى و ئوردنى یان سوریه‌كان. له‌سه‌ر شێوه‌ى رِه‌گه‌زپه‌رست و ناشرین وێنه ده‌كرێن: وه‌ك قه‌ڵه‌و و گه‌نده‌ڵ و كه‌سایه‌تیى لاواز. زۆربه‌ى ئه‌مریكیه‌كان پێیان وایه ده‌بێت عه‌ره‌ب سوپاسگوزار بن به‌رامبه‌ر رِۆڵى ئێمه له جه‌نگى كه‌نداو، چونكه ئێمه كوه‌یت و سعودیه‌مان رِزگار كرد و پاراستمان. به‌ڵام زۆربه‌ى عه‌ره‌ب پێیان وایه ئێمه خێزانه پاشایه‌تیه‌كانى كوه‌یت و سعودیه‌مان رِزگار كرد. ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌كى گه‌وره‌یه.
ئه‌و پاره و سامانه‌ى كه شێخه‌كانى كه‌نداو به‌هه‌ده‌ریان داوه و خه‌رجیان كردووه به رِاده‌یه‌كه برِواكردنى ئه‌سته‌مه. بۆ نموونه: شازاده‌یه‌كى سعودیه له ته‌مه‌نى 25 ساڵیدا كۆشكێكى به برِى 300 ملیۆن دۆلار له شارى ریاز دروستكرد. به‌ده‌ر له به‌رهه‌مهێنانى پێشڤه‌چوونه سیاسیه‌كانـ ماڵ و سامان له‌رِاستیدا هه‌ندىَ كاریگه‌ریى نێگه‌تیڤى هه‌بووه. ئه‌و ماڵ و سامانه حكومه‌ته‌كانى كه‌نداوى هێنده ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێز كردووه كه وه‌ك برا عه‌ره‌به‌كانییان ئه‌وانیش به تێپه‌رِبوونى كات چه‌وسێنه‌رتر بوون. ئه‌و كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ویانه‌ى پێشتر ئه‌وان حوكمیان ده‌كرد ئێستا بوون به قه‌فه‌زى زێرِین و پرِه له پیاوى گه‌نجى نا‌ئومێد و دڵپرِ و نارِازى له ژیان – هه‌ندێكیان ئێستا له ئه‌فغانستان ده‌ژین و له‌گه‌ڵ ئوسامه بن لادن كار ده‌كه‌ن.
له كۆتایی ساڵانى 1980، له‌كاتێكدا جیهان چاودێریى رِژێمه كۆنه‌كانى هه‌ر له مۆسكۆوه تا كۆمارى چیك و سیئۆل و رِووخانى جۆهانسبێرگ ده‌كرد، عه‌ره‌به‌كان به دیكتاتۆر و پاشا گه‌نده‌ڵه‌كانیانه‌وه لكابوون و تووش بووبوون. ئه‌و رِژێمانه‌ى كه له ساڵانى 1960 ئومێد به‌خشبوون، ئه‌و كاته ده‌ركه‌وت كه خراپ و گه‌نده‌ڵ و دزن، نه‌ویستراون و به ته‌واوى نایاسایین. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه زۆربه‌یان هاوپه‌یمانى نزیكى ئه‌مریكان.
به‌شى دووه‌م: بیروباوه‌رِه شكست خواردووه‌كان
نزیكه‌ى ده ساڵ له‌وه‌پێش، له گفتوگۆیه‌كمدا له‌گه‌ڵ رِۆشنبیرێكى به ته‌مه‌نى عه‌ره‌ب، بێزاریى خۆم ده‌ربرِى له‌وه‌ى حكومه‌ته‌كانى رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست نه‌یانتوانیوه وه‌ك وڵاته‌كانى رِۆژهه‌ڵاتى ئاسیا ئابوورى و كۆمه‌ڵگاى خۆیان به‌لیبرِاڵ بكه‌ن. وتم "سه‌یرى سینگافۆر و هۆنگ كۆنگ و سیئۆل بكه" و ئاماژه‌م به‌و ده‌سكه‌وته ئابووریه زۆره‌ى ئه‌وان كرد. ئه‌و پیاوه كه زانایه‌كى هێمن و سه‌رنج رِاكێش بوو به توندى وه‌ڵامى دایه‌وه و وتى "سه‌یریان بكه. ئه‌وان زۆر به ساده‌یى لاسایی رِۆژهه‌ڵاتیان كردووه‌ته‌وه و شاره‌كانیان كۆپیى هۆستن و داڵاسه كه رِه‌نگه بۆ گوندێكى رِاوه‌ماسى باش بێت. به‌ڵام ئێمه میراتگرى یه‌كێك له مه‌زنترین شارستانیه‌ته‌كانى جیهانین. ئێمه ناتوانین ببین به كۆخته‌خانه‌ى رِۆژئاوا."
ئه‌و له‌به‌رچاوخستن و دڵ لىَ ساردكردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ رِۆژئاوا خۆى له ناوه‌خنى كێشه‌ى عه‌ره‌ب ده‌بینێته‌وه. وا ده‌كات پێشكه‌وتنى ئابوورى ئه‌سته‌م ببێت و پێِكه‌وتنى سیاسیش پرِ له كێشه و مه‌ترسى ببێت. ئێستا به مۆدێرن بوون وه‌ك به رِۆژئاوایی بوون لێكده‌درێته‌وه، له‌وه‌ش خراپتر وه‌ك به ئه‌مریكایی بوون هه‌ژمار ده‌كرێت. ئه‌م ترسه پرِۆسه‌ى به مه‌ده‌نى بوونى عه‌ره‌بى ئیفلیج كردووه. پێده‌چێت جیهانى عه‌ره‌بى له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه له ئه‌فریقاش كه‌متر ئاماده‌ى رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ى سه‌رده‌مى جیهانگیرى (گلۆبالیزم) بن، سه‌ره‌رِاى ئه‌و وێرانیه‌ى ئه‌و كیشوه‌ره به‌هۆى نه‌خۆشیى ئایدز و ئیفلیجیى ئابوورى و سیاسى بینیویه‌تى. هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌فریقیه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ئابووریه جیهانیه نوێیه بگونجێن. كه‌چى جیهانى عه‌ره‌بى تا ئێستا ئه‌و هه‌نگاوى یه‌كه‌مه‌شى نه‌ناوه.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه چۆن هه‌رێمێك سه‌ره‌تا تامه‌زرۆى مۆدێرنیتى بوو و ئێستا له‌پرِ رِه‌تى ده‌كاته‌وه. عه‌ره‌ب له چه‌رخى ناوه‌رِاست نووسینه‌كانى ئه‌رستۆى ده‌خوێنده‌وه (له كاتێكدا له‌مێژبوو رِۆژئاوا له‌بیرى كردبوو) و زانستى جه‌برى داهێنا. له سه‌ده‌ى نوَزده‌م كاتێك رِۆژئاواییه‌كان كه‌ناره‌كانى خاكى عه‌ره‌بیان به‌زاند، وه‌ك داگیركردنى میسر له لایه‌ن ناپلیۆنه‌وه، خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه به‌م شارستانیه‌ته سه‌رسام بوون. له‌رِاستیدا وه‌ك مێژوونوس ئه‌لبێرت هورانى سه‌لماندوویه‌تى، له سه‌ده‌ى نۆزده‌مدا بیرى سۆشیاڵى و لیبرِاڵى سیاسیى ئه‌ورِوپى له رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رشاست په‌ره‌ى سه‌ند و بووژایه‌وه.
سه‌رده‌مى داگیركارى و كۆڵۆنیاڵیى كۆتایی سه‌ده‌ى نۆزده‌م و سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م هیوا و ئومێدى دۆستایه‌تیى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌رزكرده‌وه كه لێى نا‌ئومێد بووبوون، به‌ڵام هێشتا پێشرِه‌وانى عه‌ره‌ب هه‌ر به سه‌رسامى به‌رامبه‌ر رِۆژئاوا مابوونه‌وه. پاشا‌كان و جه‌نه‌رِاڵه‌كان له كۆلێژى ڤیكتۆریا له ئه‌سكه‌نده‌ریه ده‌یانخوێند و فێرى قسه و شێواز و رِه‌وشتى پیاوماقووڵانى به‌ریتانى ده‌بوون. زۆربه‌یان ئه‌و كاته چوون بۆ زانكۆكانى ئۆكسفۆرد و كامبریج و ستاندهێرست – نه‌ریتێكه تا ئێستاش خێزانى پاشایه‌تى ئوردنى به‌رده‌وامى پێده‌دات، هه‌رچه‌نده ئێستا بۆ هۆتچكیس یان له‌ورێنسڤیل ده‌چن. دواى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م، سه‌رده‌مێكى نوێى لیبرِاڵى بۆ ماوه‌یه‌كى كورت له جیهانى عه‌ره‌بى ده‌ركه‌وت، وه‌ك بیروباوه‌رِه‌كانى تایبه‌ت به كرانه‌وه‌ى سیاسه‌ت و بره‌ودان به كۆمه‌ڵگا له وڵاته‌كانى وه‌ك میسر و لوبنان و عێرِاق و سوریا. به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌وانیش به‌شێك بوون له جیهانى پاشا‌كان و ئه‌ریستۆكراته‌كان، ئه‌و بیروباوه‌رِانه به‌هۆى ئه‌و رِژێمه كۆنانه‌وه مردن و نه‌مان.
ناسر پێى وابوو بیروباوه‌رِه‌كانى ئه‌و بۆ میسر و جیهانى عه‌ره‌بى مۆدێرنن. هه‌روه‌ها رِۆژئاوایی بوون. "ده‌ستووره نیشتمانیه‌كه"ى ناسر له ساڵى 1962 وه‌ك ئه‌وه وایه له لایه‌ن رِۆشنبیرانى باڵى چه‌پ له پاریس یان له‌نده‌ن نووسرابێت. (ناسر وه‌ك هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كى جیهانى سێیه‌م له‌و كاته‌دا، خوێنه‌رێكى به‌رده‌وامى گۆڤاره‌كانى له مۆندى (Le Monde) فه‌رِه‌نسى و نیوسته‌یتسمانى (New Statesman) به‌ریتانى بوو.) ته‌نانه‌ت پرِۆژه سۆزداریه‌كه‌ى، هاوكارى نێوان وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان (Pan-Arabism)، پرِۆژه‌یه‌كى ئه‌ورِوپى بوو.
ئه‌و پرِۆژه‌یه وێنه‌یه‌كى ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌ریه بوو كه له ساڵانى 1870 ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیاى یه‌كخست- واته ئه‌وانه‌ى به یه‌ك زمان قسه ده‌كه‌ن ده‌بێت ببن به یه‌ك نه‌ته‌وه. ئه‌مریكا مۆدێرنیتى پىَ شتێكى باش و به كه‌ڵكه—و سوودیشى بۆ ئه‌مریكا هه‌بووه. به‌ڵام بۆ جیهانى عه‌ره‌بى، مۆدێرنیتى بریتى بووه له شكست دواى شكست. به‌دواى هه‌ر رِێچكه‌یه‌ك كه‌وتبێت – سۆشیالیزم، عه‌لمانى، نه‌ته‌وه‌په‌رستى – شكستى هێناوه و دوارِۆژى نه‌بووه. له كاتێكدا وڵاتانى تر شكسته‌كانى خۆیان چاككرده‌وه، رِژێمه عه‌ره‌بیه‌كان له‌و رِێچكه‌ى گرتبوویانه به‌ر چه‌قین. ئه‌وانه‌شى له رِووى ئابووریه‌وه ریفۆرمیان ئه‌نجامدا نه‌یانتوانى له لایه‌نى سیاسیه‌وه ئه‌و كاره بكه‌ن. شاى ئێران كه ویستى وڵاته‌كه‌ى بخاته سه‌رده‌مێكى مۆدێرنه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ى بریتى بوو له توندترین كاردانه‌وه له‌كاتى شۆرِشى ساڵى 1979. به‌ڵام ته‌نانه‌ت به‌مۆدێرن كردنه‌كه‌ى شاى ئێرانیش—ئه‌گه‌ر بۆ نموونه به‌راورد بكرێت به‌و رِێچكه‌ى كارى جدى و وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌سه‌ندنه‌ى وڵاتانى رِۆژهه‌ڵاتى ئاسیا – هه‌وڵێك بوو بۆ كرِینى به مۆدێرن كردن (Modernization) به‌رامبه‌ر به سامانى نه‌وت.
ده‌ركه‌وت كه به مۆدێرن كردن جگه له پیاوى به‌هێز و پاره‌ى نه‌وت پێویستى به شتى زیاتره. هاورده‌كرنى كه‌ل وپه‌ل – وه‌ك ئۆتۆمبێڵى كادیلاك و ماك دۆناڵد—كارێكى ئاسانه. به‌ڵام هاورده‌كردنى ناواخنه‌كانى كۆمه‌ڵگاى مۆدێرن – وه‌ك بازارِى ئازاد و پارتى سیاسى و لێپرسینه‌وه و حوكمى یاسا—كارێكى زه‌حمه‌ت و مه‌ترسیداره. وڵاتانى كه‌نداو گه‌ر به نموونه وه‌ربگرین كه‌مێك مۆدێرنیزمیان به‌خۆوه بینیوه، ئه‌ویش به هاورده‌كردنى كه‌ل وپه‌ل و ته‌نانه‌ت كرێكار له ده‌ره‌وه‌ى وڵات. هیچ شتێك خۆماڵى نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ئێستاش هه‌ر به‌و شێوه‌یه. سه‌باره‌ت به سیاسه‌تیش، حكومه‌ته‌كانى كه‌نداو سه‌وداگه‌ریه‌كیان پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌یان كردووه: ئێمه به ماڵ و سامان به‌رتیلتان پێده‌ده‌ین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا با ئێمه له ده‌سه‌ڵات بمێنینه‌وه. ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى ئه‌و دروشمه‌ى شۆرِشى ئه‌مریكا بوو—بىَ باج، به‌ڵام بىَ نوێنه‌رایه‌تى كردن.
سه‌رده‌مى جیهانگیریى نوىَ به شێوه‌یه‌كى زۆر نامۆ زیانى له جیهانى عه‌ره‌بى داوه. كۆمه‌ڵگاكانیان ئه‌وه‌نده كراوه‌ن كه به‌هۆى مۆدێرنیتیه‌وه پچرِ پچرِ ده‌بن و ده‌شێوێن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده كراوه نین بتوانن له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵه‌كه رِىَ بكه‌ن. ئه‌وان به‌رنامه‌كانى ته‌له‌ڤزیۆن و خواردنى خێرا و خواردنه‌وه به‌جۆش وخرۆشه‌كان ده‌بینن، به‌ڵام لیبرِالیزمى رِاسته‌قینه له كۆمه‌ڵگا به زیادبوونى هه‌ل و كرانه‌وه‌ى زیاتر نابینن. جیهانگیرى له جیهانى عه‌ره‌بى بریتیه له كاریكاتێرى رِه‌خنه‌گرێك له‌سه‌ر جیهانگیرى- به لاى هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگاكانیاندا جیهانگیرى زیاتر به ماناى كرِینى شت و كه‌ل وپه‌ل دێت، به لاى رِژێمه‌كانیشه‌وه دیارده‌یه‌كى مه‌ترسیدار و كێشه دروستكه‌ره. له ئه‌نجامدا ئه‌و خه‌ڵكه‌ى ئه‌وان حوكمیان ده‌كه‌ن ده‌توانن سه‌یرى جیهانگیرى بكه‌ن بۆ زۆربه‌یان ناتوانن پێى بگه‌ن.
ئه‌مریكا له پێشى پێشه‌وه‌ى ئه‌م جیهانى گلۆبالیزمه‌دایه و، پێده‌چێت هه‌رگیز نه‌وه‌ستێت. ئه‌گه‌ر سنووره‌كان دابخه‌یت، ئه‌مریكا له رِێگه‌ى مه‌یڵه‌وه (پۆست) خۆى ده‌كاته ژوورىَ. ئه‌گه‌ر سانسۆر له‌سه‌ر مه‌یڵیش دابنێیت، ئه‌وا له رِێگه‌ى خواردنى خێرا (Fast food) و شتى تره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیش قه‌ده‌غه بكه‌یت ئه‌وا له رِێگه‌ى ته‌له‌ڤزیۆن و سه‌ته‌لایته‌وه خۆى ده‌خزێنێته ژووره‌وه. ئه‌مریكا هێنده دڵخۆش و ئاسووده‌یه به سه‌رمایه‌داریى جیهانى و كه‌لتورى كرِین و به‌كاربردن كه ته‌نانه‌ت تێناگه‌ین ئه‌و هێزانه چه‌نده كاریگه‌رى و ئه‌فێكتیان هه‌یه.
پیاوانى گه‌نجى سه‌رلێشێواو ئه‌وانه‌ى قاچێكیان له جیهانى كۆن و ئه‌وى تریان له جیهانى نوێدایه، ئێستا به شوێن ئه‌ڵته‌رناتیڤێكى بىَ خه‌وشتر و ساده‌تر ده‌گرِێن. فه‌نده‌مێنتاڵیزم له گشت شوێنێك به‌دواى ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا ده‌گه‌رِێت، ته‌نانه‌ت ئه‌میش به گلۆبالیزم كراوه. ئێستا كه‌سانێك له ئه‌نده‌نوسیا هه‌یه كه كێشه‌ى فه‌ڵه‌ستین به كێشه‌ى خۆیان ده‌زانن. (بیست ساڵ له‌مه‌وپێش به زه‌حمه‌ت كه‌سێكى ئه‌نده‌نوسى ده‌یزانى فه‌ڵه‌ستین له كوێى ئه‌و جیهانه‌دایه). زۆربه‌ى جاریش ئه‌و كه‌سانه ئه‌و رِێچكه‌یه له رِۆژئاوا فێربوون له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌وىَ ژیاون. هه‌روه‌ك محه‌مه‌د عه‌تا كه له هامبێرگ ئه‌ندازیارى خوێند و یه‌كه‌م فرِۆكه‌ى به‌ر سه‌نته‌رى بازرگانى جیهانى كه‌وت (له 11ى سێپته‌مبه‌ر)، ئه‌م فرِۆكه‌وانى بوو.
جیهانى عه‌ره‌بى له چه‌ندین لاوه كێشه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌سانى هاوشێوه‌ى عه‌تا هه‌یه. گلۆبالیزم له كاتێكى خراپى بارى دیمۆگرافى (سه‌رژمێرى دانیشتوان) په‌لامارى جیهانى عه‌ره‌بى داوه. كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كان به ئاوسانێكى (زیادبوونى ژماره) گه‌وره‌ى ژماره‌ى گه‌نجاندا تێده‌په‌رِن، له كاتێكدا نیوه‌ى زۆربه‌ى دانیشتوانه‌كانى وڵاته عه ره‌بیه‌كان له ژیچر ته‌مه‌نى 25 ساڵیدان. گه‌نجانیش كه زۆربه‌ى كات له دایك و باوكیان زیره‌كتر و رِۆشنبیرترن، گونده‌كانیان جێده‌هێڵن و بۆ كارى تر ده‌گه‌رِێن. بۆ ئه‌مه‌ش رِوویان ده‌كه‌وێته شاره قه‌رِه‌باڵغ و پرِ له ده‌نگه‌ده‌نگه‌كانى وه‌ك قاهیره و به‌یروت و دیمه‌شق یان بۆ كاركردن رِووده‌كه‌نه وڵاته عه‌ره‌بیه خاوه‌ن نه‌وته‌كان. (زیاتر له 10%ى چینى كاركه‌رانى میسر له كه‌نداو كاریان كردووه). ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌و جیهانه نوێیه‌دا چاویان به جیاوازى و ناهاوتایى له سامان و پاره‌دا و كاریگه‌ره سه‌رلێشێوێنه‌كانى مۆدێرنێتى ده‌كه‌وێت، كه زۆربه‌یان تێكده‌ر و وورژێنه‌رانه‌ن، ئافره‌تان ده‌بین به سه‌ر رِووتى و له شوێنه گشتیه‌كان ده‌چنه ناو پاسه‌كانه‌وه و له كافتریاكان ده‌خۆن و له ته‌نیشتیانه‌وه كار ده‌كه‌ن.
زۆربوونى ژماره‌ى گه‌نجانى بێزار و نارِازى له هه‌ر وڵاتێكدا هه‌واڵێكى ناخۆشه. كاتێكیش گۆرِانێكى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیى ته‌نانه‌ت بچووكیشى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، هه‌میشه سیاسه‌تێكى نوێى نارِازیبوون (پرِۆتستۆ) دروست ده‌كات. له رِابردوودا ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى له‌و جۆره بارودۆخه‌دا ده‌بوون، چاره‌سه‌ر شۆرِشگێرِى لێده‌كه‌وته‌وه. (بۆ نموونه پێش شۆرِشى فه‌رِه‌نسى، فه‌رِه‌نسا تووشى كێشه‌ى هه‌ڵئاوسانى ژماره‌ى گه‌نجا بوو بوو، هاوشێوه‌ى ئێران پێش شۆرِشى 1979). له حاڵه‌تى جیهانى عه‌ره‌بدا، ئه‌و شۆرِشه شێوه‌ى بووژانه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كى ئیسلامى وه‌رگرتووه.
به‌شى سێیه‌م: ئایین
ناسر موسڵمانێكى تارِاده‌یه‌ك له‌خواترس بوو، به‌ڵام حه‌زى به تێكه‌ڵكردنى ئایین به سیاسه‌ت نه‌بوو. ئه‌وه‌ش واى كرد له پاشه‌كشه بدات. ئه‌و پاشه‌كشه‌كردنه بۆ حیزبه ئیسلامیه بچووكه‌كان، ئه‌وانه‌ى پشتگیریى هاتنه ده‌سه‌ڵاتى ناسریان كرد، به‌دیاركه‌وت و رِوون بووه‌وه. گرنگترینیان برایانى موسڵمان (اخوان مسلمین) بوون كه به توندى و زۆركاتیش به خوێناوى ده‌ستیان به به‌رهه‌ڵستیى ناسر كرد.
ناسر له ساڵى 1954 رِێوشوێنى توندى به‌رامبه‌ر ئه‌و برایانى موسڵمان گرته‌به‌ر و زیاتر له هه‌زار سه‌ركرده‌یانى ده‌ستگیركرد و شه‌شیانى له سێداره دا. سه‌ید قوتب، یه‌ك له گیراوه‌كان، پیاوێكى به جه‌سته لاواز و خاوه‌نى قه‌ڵه‌مێكى ئاگرین بوو، كتێبێكى له به‌ندیخانه به ناوى "نیشانه‌كانى (رِابه‌ره‌كانى) سه‌ر رِێگا" نووسى كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئاماژه به ئیسلامى سیاسیى مۆدێرن یان ئه‌وه‌ى زۆرجار پێى ده‌وترێت "فه‌نده‌مێنتاڵیزمى ئیسلامى" ده‌كات.
قوتب له كتێبه‌كه‌یدا ناسر به موسڵمانێكى له‌خودا نه‌ترس و رِژێمه‌كه‌شى به نائیسلامى رِیسوا ده‌كات. له‌رِاستیدا قوتب له‌سه‌ر ئه‌و باسه ده‌رِوات و ته‌واوى رِژێمه عه‌ره‌بیه مۆدێرنه‌كان هاوشێوه‌ى میسر به ناته‌واو وه‌سف ده‌كات. قوتب خه‌ونى ده‌وڵه‌تێكى باشتر و پاكترى ده‌بینى كه له‌سه‌ر بنه‌ماى یاسا و رِێسا تونده‌كانى ئیسلامى بێت، كه ئامانجى سه‌ره‌كیى موسڵمانه بیروباوه‌رِه كۆن و نه‌ریتییه‌كان بوو هه‌ر له ساڵى 1880وه. له‌كاتێكدا رِژێمه‌كانى رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست دواى ساڵانى ناسر زیاتر سارد و چه‌وسێنه‌ر و نادڵسۆز و بوون، بیروباوه‌رِى فه‌نده‌مێنتاڵیزم گه‌شه‌ى كرد. ئه‌و بیروباوه‌رِه په‌ره‌ى سه‌ند چونكه برایانى موسڵمان و رِێكخراوه‌كانى تر‌ى هاوشێوه‌ى هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌وڵیاندا هه‌ستێكى مانا و ئامانج له جیهانێكى گۆرِاو به خه‌ڵك ببه‌خشن، شتێك كه هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك له رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست هه‌وڵى بۆ نه‌دا.
فوئاد عه‌جه‌مى له كتێبه گرنگه‌كه‌یدا "گیروگرفتى عه‌ره‌ب" ده‌ڵێت: "بانگهێشتى فه‌نده‌مێنتاڵیستى ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ى بانگهێشتى پیاوانى كرد بۆ به‌شدارى كردن... به پێچه‌وانه‌ى كه‌لتورى سیاسى كه هاووڵاتیان ده‌خاته ئاستى ته‌ماشاكه‌ر و داوایان لێده‌كات شته‌كان بۆ فه‌رمانرِه‌واكان جێبهێڵن." فه‌نده‌مێنتاڵیزم زمانێكى به‌هێزى به‌رهه‌ڵستكاریى به‌خشیه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ى به ژیانى خۆیان رِازى نه‌بوون.
له‌و رِووه‌وه ئیسلام به‌ربه‌ره‌كانى كه‌مى به‌رامبه‌ردا هه‌بوو. جیهانى عه‌ره‌ب بیابانێكى سیاسیه كه هیچ حزبێكى سیاسیى رِاسته‌قینه و چامه‌نیى ئازادى تێدا نییه و بوارێكى كه‌م بۆ ده‌ربرِینى نارِه‌زاییه‌كان هه‌یه. له ئه‌نجامدا مزگه‌وت بووه شوێنێك بۆ گفتوگۆكردنى سیاسه‌ت. رِێكخراوه فه‌نده‌مێنتاڵیزمه‌كانیش شتگه‌لێكى زیاتریان له گفتوگۆ ئه‌نجامدا. له برایانى موسڵمانه‌وه تا حه‌ماس و حزبالله، هه‌موویان خزمه‌تگوزارى كۆمه‌لایه‌تى و یارمه‌تى پزیشكى و رِاوێژ و شوێنى نیشته‌جێبوونى كاتی‌یان بۆ خه‌ڵك دابین ده‌كرد. بۆ ئه‌وانه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى به نرخ و به‌ها ده‌زانن، شتێكى ناخۆش و ێزاركه‌ره ده‌بینن ئه‌و گروپه نالیبرِالیانه له رِۆژهڵاتى ناوه‌رِاست كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نین.
پرسیارم له خاتوو شێرى بیرمان كرد كه زانایه‌كه له زانكۆى پرینسته‌نى ئه‌مریكى و له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانى پارته فاشیسته‌كان له ئه‌ورِوپا لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، له‌وه‌ى ئایا هیچ چوونیه‌كێك له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌بینێت. له وه‌ڵامدا وتى "فاشیسته‌كان زۆربه‌ى كات له دابینكردنى خزمه‌تگوزاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كاریگه‌ر و سه‌ركه‌وتوو بوون. كاتێك ده‌وڵه‌ت یان پارته سیاسیه‌كان له زامنكردنى هه‌ستى یاسایی و رِه‌وایی یان خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌كان شكست ده‌هێنن، هه‌میشه رِێكخراوه‌كانى تر توانیویانه هه‌نگاو بهاوێژنه ناو ئه‌و بۆشاییه. له وڵاته ئیسلامیه‌كاندا سه‌رچاوه‌یه‌كى رِه‌وایی ئاماده‌كراو له ئاییندا هه‌یه. بۆیه جیگاى سه‌رسوورِمان نییه كه ئه‌مه ئه‌و بناغه‌یه كه ئه‌و گروپانه لێوه‌ى په‌ره‌یان سه‌ندووه. شێوه جیایه‌كه‌ى – فه‌نده‌مێنتاڵیزمى ئیسلامى – تایبه‌ته به‌و هه‌رێمه، به‌ڵام جم و جووڵه سه‌ره‌تاییه‌كه هاوشێوه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى بیروباوه‌رِى نازى و فاشیزم و ته‌نانه‌ت بیروباوه‌رِى گه‌ل په‌روه‌رییه له ئه‌مریكا."
فه‌نده‌مێنتاڵیزمى ئیسلامى ، كاتێك ئایه‌توڵا خومه‌ینى له ساڵى 1979 فه‌رمانرِه‌وایه‌تیى شاى له ئێران رِووخاند، پشتگیرى و بووژانه‌وه‌یه‌كى زۆرى به خۆیه‌وه بینى. شۆرِشه‌كه‌ى ئێران ده‌ریخست كه ده‌كرێت فه‌رمانرِه‌وایه‌كى به‌هێز له لایه‌ن گروپه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگا برِوخێندرێت و خۆیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. تا ساڵانى 1970 زۆربه‌ى موسڵمانان له رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌رِاست نه‌خوێنده‌وار بوون و له گوند و شارۆچكه‌كان ده‌ژیان. ئه‌وان جۆرێك له ئیسلامى سه‌ر شه‌قامیان پرِاكتیزه ده‌كرد كه خۆى خزاندبووه ناو كه‌لتورى ناوچه‌كه. ئه‌و خه‌ڵكه لىَ بوورده و پرِولاریسته زۆرجار پیاوچاكانیان په‌رستووه و چوونه‌ته سه‌ر گۆرِى پیاو چاكان و سروودى ئایینیان گوتووه و هونه‌رى ئایینیان له لا خۆشه‌ویست بووه، هه‌موو ئه‌مانه له لایه‌نى ته‌كنیكیه‌وه له ئیسلامدا رِێگه پێنه‌دراون. (به تایبه‌تى له ئێران باو بوو).
ئایه‌توڵا خومه‌ینى له ئێران ته‌كنه‌لۆجیایه‌كى به‌هێزى به‌كارهێنا – ئه‌ویش كاسێتى ده‌نگى بوو. وتاره‌كانى له سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا بڵاوكرایه‌وه و بوو به رِێچكه‌ى ئۆپۆزیسیۆن به‌رامبه‌ر رِژێمه چه‌وسێنه‌ره‌كه‌ى شا. به‌ڵام خومه‌ینى تاكه كه‌س نه‌بوو زمانى ئیسلامى وه‌ك ئامێرێكى سیاسى به‌كارهێنا. رِۆشنبیرانیش ئه‌وانه‌ى به‌هۆى مۆدێرنێته ناكام و له‌ناكاوه‌كه چاویان كرابوویه‌وه، كتێبیان دژى "بیروباوه‌رِى دژه رِۆژئاوایی" ده‌نووسى و كه‌سه مۆدێرنه ئیرانیه‌كانیان به بىَ بنه‌چه‌ى نیوه رِۆژئاوایی و نیوه رِۆژهه‌ڵاتى ناوده‌برد. رِۆشنبیره نوىَ باوه‌كانیش، زۆربه‌یان له ژێر داڵده‌ى له‌نده‌ن و پاریسه‌وه ده‌یاننووسى، رِه‌خنه‌یان له سیاسه‌تى به‌كاربردن و عه‌لمانیه‌تى ئه‌مریكا ده‌گرت و پشتگیریان له ئه‌ڵته‌رناتیڤێكى ئیسلامى ده‌كرد. كاتێك ئه‌و جۆره بیردۆزانه له جیهانى عه‌ره‌ب بڵابوویه‌وه، له لایه‌ن هه‌ژارترینى هه‌ژاره‌كان پێشوازى لێنه‌كرا كه به رِۆژئاویی بوون لاى ئه‌وان ئه‌فسانه‌یی بوو(رِۆژئاوایی بوون ماناى خواردن و ده‌رمانى پزیشكى بوو)، به‌ڵكو له لایه‌ن ئه‌و جه‌ماوه‌ره نیوه رِۆشنبیر و خوێنده‌واره پێشوازى لێكرا كه رِوویان ده‌كرده نێو شاره‌كانى رِۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست یان له رِۆژئاوادا به‌دواى په‌روه‌رده و كاردا ده‌گه‌رِان.
ئه‌و رِاستیه‌ى كه ئیسلام به زۆرى ئایینێكى یه‌كجار یه‌كسانیخوازه، ئه‌وه‌شى سه‌لماندووه كه بانگخوازێكى به‌هێزیشه بۆ ئه‌وانه‌ى هه‌ستیان به بێهێزى كردووه. له هه‌مان كاتدا ماناى ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه هیچ موسڵمانێك به‌رِاستى مافى پرسیاركردنى نییه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ڵێت موسڵمانێكى رِاست و ته‌واوم. فه‌نده‌مێنتاڵیزمه‌كان، هه‌ر له سه‌ید قوتبه‌وه خۆیان هاویشتۆته ناوه ئه‌و بۆشایی و كه‌له‌به‌ره‌وه و پرسیار ده‌كه‌ن كه ئایا خه‌ڵك "موسڵمانى باشن." ئه‌مه‌ش پرسیارێكه جیهانى ئیسلامى تۆقاندووه. لێره‌شدا رِووبه‌رِووى شكستى نه‌ك ته‌نها هه‌ر حكومه‌ته‌كان به‌ڵكو نوخبه رِۆشنبیر و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ده‌بینه‌وه. موسڵمانه میانرِه‌وه‌كان نابه‌دڵن به رِه‌خنه‌گرتن یان هه‌ڵماڵینى درۆ و ده‌له‌سه‌كانى كوێرباوه‌رِیى فه‌نده‌مێنتاڵیزمه‌كان (ئه‌و كه‌سانه‌ى برِوایان به بیروباوه‌رِى فه‌نده‌مێنتاڵیزم هه‌یه).
هاوشێوه‌ى میانرِه‌وه‌كانى ئێرله‌نداى باكور، موسڵمانه میانرِه‌وه‌كان ده‌ترسن له‌وى چى رِووده‌دات ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى بیرى لێده‌كه‌نه‌وه بیڵێن.
گه‌وره‌ترین رِێكه‌وتنى شه‌یتانى له لایه‌ن میرنشینه میانرِه‌وه‌كانى كه‌نداوى فارسى كراوه، به تایبه‌تى سعودیه. رِژێمى سعودیه یاریه‌كى ترسناكى ده‌ستپێكردووه. سعودیه له رِێگه‌ى دابینكردنى پاره بۆ قوتابخانه ئایینیه‌كان (مه‌دره‌سه‌كان) و ئه‌و سه‌نته‌رانه‌ى كه جۆره ئیسلامێكى توندوتیژ بڵاوده‌كه‌نه‌وه – پێى ده‌وترێت وه‌هابیزم، وا ده‌كات سه‌رنجى خه‌ڵك وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و رِێكه‌وتنه خراپه‌ى كردوویه‌تى دووربخاته‌وه. ئه‌و قوتابخانانه‌ى سعودیه پاره‌ى بۆ ده‌دات له 30 ساڵى رِابردوودا ده‌یان هه‌زار موسڵمانى نیوه رِۆشنبیر و كوێرباوه‌رِى به‌رهه‌م هێناوه كه به گومانێكى زۆره‌وه سه‌یرى جیهانى مۆدێرن و ناموسڵمانان ده‌كه‌ن, ئه‌مریكاش له‌و جیهانه‌دا هه‌میشه به خراپ ده‌بینرێت.
ئه‌و فه‌نده‌مێنتاڵیزمه هاورده‌كراوه هه‌ر به ته‌نها كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بیه‌كانى نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو وڵاتانى تریشى گرتۆته‌وه، وه‌ك پاكستان. له ماوه‌ى 11 ساڵى حوكمى جه‌نه‌رِاڵ زیولحه‌قل (Zia ul-Haq)، ئه‌و دیكتاتۆره برِیارى دا كه له كاتێكدا بۆچوونه جیاوازه‌كان ده‌چه‌وسێنێته‌وه پێویستى به هاوپه‌یمانیش هه‌یه. ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ته‌شى له‌ناو فه‌نده‌مێنتاڵیزمه‌كان دۆزیه‌وه. به یارمه‌تى سه‌رمایه‌داران و كاربه‌ده‌ستانى سعودى، جه‌نه‌رِاڵ چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ى له سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا دامه‌زراند. ئه‌و مه‌دره‌سانه‌ش یارمه‌تى دا تاوه‌كو رِه‌وایی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام شیرازه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیى پاكستانى دارِزاند.
ئه‌گه‌ر یه‌ك هۆكارى مه‌زنى سه‌رهه‌ڵدانى فه‌نده‌مێنتاڵیزمى ئیسلامى هه‌بێت، ئه‌وا شكستى ته‌واوى ئینستیۆته سیاسیه‌كانه له جیهانى عه‌ره‌ب. نوخبه موسڵمانه‌كان چاوپۆشیان له‌و رِاستیه كردووه. تا ئێستاش كاتێك سه‌نته‌ره ئیسلامیه‌كان كۆنفرِانس ده‌به‌ستن باس له "ئیسلام و ژینگه" ده‌كه‌ن له جیاتى ئه‌وه‌ى له كه‌م و كورتى و هه‌ڵه‌كانى ئه‌و رِژێمانه‌ى ئێستا بكۆڵنه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى میانرِه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كى تر بیرده‌كه‌نه‌وه، كه‌چى ئیسلام له لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كى ژه‌هراوى بچووك ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه، كه‌مینه‌یه‌ك كه پشتگیرى هه‌ڵوێستى دڵرِه‌قانه به‌رامبه‌ر ئافره‌ت و په‌روه‌رده و ئابوورى و ژیانى مۆدێرن به گشتى ده‌كه‌ن. من خۆم ئه‌وه‌م له هیندستان بینیوه كه له‌وێدا گه‌وره‌بووم. ئه‌و ئیسلامه فره‌رِه‌نگ و فره‌یی و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ى سه‌رده‌مى گه‌نجێتیم بووه‌ته ئیمانێكى توندوتیژ و سه‌خت كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ست و كۆمیساره ئایینى و كوێرباوه‌رِه‌كانه‌وه سیاسه‌تى بۆ داده‌رِێژرێت. ئه‌و به‌شه‌ى دواتر باس له‌وه ده‌كات ئه‌مریكا چى پێده‌كرێت بۆ یارمه‌تیدانى جیهانى عه‌ره‌ب. به‌ڵام ئه‌گه‌ر موسڵمانان خۆیان ئه‌و ئه‌ركه نه‌گرنه خۆ بۆ رِێگه‌گرتن له‌وه‌ى ئایینه‌كه‌یان نه‌بێته نێچیر و ئامانجى تاریكستانیه‌كان، هیچ كه‌سێكى بیانى و له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و بازنه‌یه ناتوانێت كارێك بكات بۆ رِزگاركردنیان.
به‌شى چواره‌م: چى بكرێت
ئه‌گه‌ر هه‌ر عه‌ره‌بێك تا ئێستا ئه‌و وتاره‌ى خوێندبێته‌وه، ئێستا زۆر به توندى رِه‌خنه‌ى لێده‌گرێت و ده‌ڵێت "باسكردنى شكسته‌كانى جیهانى عه‌ره‌ب زۆر ئاساییه، به‌ڵام ئه‌ى شكسته‌كانى رِۆژئاوا؟ تۆ باسى عینادى و رِه‌تكردنه‌وه‌ى درێژخایه‌ن ده‌كه‌یت، به‌ڵام كێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته ورد و درِنده‌ییه‌كانى ئه‌مریكایه. به‌لاى زۆربه‌ى خه‌ڵكى عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تا ئێستا ئه‌نجامه‌كه‌ى نائومێدى بووه.
له‌كاتێكدا له كۆنه‌وه جیهانى عه‌ره‌ب پێیان وایه له‌لایه‌ن هێزه داگیركراوه‌كانى ئه‌ورِوپاوه خیانه‌تیان لێكراوه، ئه‌وا ئێستا ئه‌و هه‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نائومێدیه كه له ساڵى 1948 ده‌ستى به دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل كرد. وه‌ك چۆن عه‌ره‌ب پێیان وایه، له سه‌رده‌مێكدا كه ده‌وڵه‌ته داگیركراوه‌كان سه‌ربه‌خۆییان له رِۆژئاوا به‌ده‌ست ده‌هێنا، هه‌ر له‌و كاته‌شدا به پشتگیرى رِۆژئاوا دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێك له ناوچه‌كه ده‌سه‌پێندرا كه زۆرینه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى بیانى بوون. ئه‌و توورِه‌ییه كاتێك قووڵ بوویه‌وه كه ئه‌مریكا له جه‌نگه‌كانى 1967 و 1973 پشتگیرى ئیسرائیلى كرد. ئه‌و كاردانه‌وه رِۆژانه‌ییانه‌ى به‌رامبه‌ر حوكمى توندى ئیسرائیل به‌سه‌ر ناوچه داگیركراوه‌كان ئه‌و توورِه‌ییه‌ى گۆرِیوه بۆ هۆكارى گه‌وره‌ى عه‌ره‌ب و – له رِاستیدا هى جیهانى ئیسلامیش. له شوێنه‌كاتى تر، به جۆرێك سه‌یرى سیاسه‌تى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه كه سیاسه‌تێكى خۆپه‌رستانه‌یه و ئامانجى به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌وتیه‌كانى ئه‌مریكایه كه به‌بىَ دوودڵى پشتگیرى خوێنرِێژ و زاڵمه‌كان ده‌كات. له‌و دواییه‌شدا بۆردومانكردن و په‌راوێزكردنى عێرِاق بووه‌ته به‌هانه‌یه‌كى باش بۆ هێرشه‌كانى سه‌ر ئه‌مریكا. له‌كاتێكدا زۆرێك له جیهانى عه‌ره‌ب سه‌دام حسێنیان خۆش ناوێت، پێیان وایه ئه‌مریكا رِێگه‌یه‌كى نامرۆڤانه‌ى بۆ شه‌رِكردن له دژى سه‌دام هه‌ڵبژارد – رِێگه‌یه‌ك كه ته‌واوى نه‌ته‌وه‌یه‌ك برسى ده‌كات.
گرنگیه‌ك له هه‌ندىَ له‌و تۆمه‌تانه ده‌بیندرێت و، به‌دڵنیاییه‌وه به بۆچوونى عه‌ره‌بێك، كاره‌كانى ئه‌مریكا هه‌رگیز ته‌واو دادپه‌روه‌رانه ده‌رناكه‌وێت. ئه‌مریكاش وه‌ك هه‌ر وڵاتێكى تر خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندى خۆیه‌تى. به بۆچوونى من گه‌وره‌ترین گوناهى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر جیهانى عه‌ره‌ب بریتیه له پشتگوێخستن بووراندنى ئه‌وانه. ئێمه بایه‌خمان به فشارخستنه سه‌ر هیچ رِژێمێكى عه‌ره‌بى نه‌داوه تاوه‌كو په‌ره به كۆمه‌ڵگاكه‌ى بدات كراوه‌ى بكات. ئه‌و پشتگوێخستن و بایه‌خ پێنه‌دانه ئه‌نجامه‌كه‌ى وه‌ك حاڵه‌تى ئه‌فغانستان بوو. جێهێشتنى ئه‌و وڵاته پارچه پارچه بووه دواى ساڵى 1989 سه‌رهه‌ڵدانى بن لادن و تاڵیبانى ئه‌نجامه‌كه‌ى بوو. ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه نییه كه هێزێكى مه‌زن ئه‌نجامى ده‌دات، به‌ڵكو هه‌ڵه‌یه‌كى ئاسایی ئه‌مریكایه. هه‌روه‌ك سكۆت فیتسگێراڵد له رِۆمانه‌كه‌یدا "The Great Gatsby" باس له كاراكته‌ره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت "تۆم و ده‌یسى كه‌سانى بىَ خه‌م بوون- شته‌كانیان ته‌فروته‌نا ده‌كرد و دواتر ده‌گه‌رِانه‌وه بۆ پاره‌كه‌یان، یان بۆ ئه‌وپه‌رِى بىَ خه‌مى...و بۆئه‌وه‌ى كه‌سانى تر سه‌رئێشه و ی‌س و پۆخڵیه‌كه پاك بكه‌نه‌وه." ئه‌مریكاش له جیهانى عه‌ره‌بدا به‌رتیل خۆر و خۆفرۆش نه‌بووه، به‌ڵكو بێخه‌م و بێ‌باك بووه.
كه‌چى هێشتا بىَ خه‌مى به‌س نییه بۆ رِوونكردنه‌وه‌ى توورِه‌یی عه‌ره‌ب. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر نیگه‌رانیان بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان چه‌قى كێشه‌كه بێت، بۆچى برا عه‌ره‌به‌كانیان هیچ شتێكیان بۆ نه‌كردوون؟ (فه‌ڵه‌ستینیه‌كان ناتوانن له هیچ ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى نیشته‌جێبن و بحه‌وێنه‌وه جگه له ئوردن، ئه‌و یارمه‌تیه‌شى له وڵاتانى كه‌نداو وه‌ریده‌گرن یه‌كجار كه‌مه.) ئیسرائیل ئه‌و یه‌ك ملیۆن عه‌ره‌به‌ى خۆى وه‌ك هاووڵاتى پله دوو رِه‌چاو ده‌كات، كه شووره‌ییه بۆ سیستمه دیموكراسیه‌كه‌ى. كه‌چى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تراژیدیاى جیهانى عه‌ره‌بى ئه‌وه‌یه كه ئیسرائیل له زۆربه‌ى وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان زیاتر ماف و رِێز ده‌به‌خشێته ئه‌و هاووڵاتیه عه‌ره‌بانه‌ى خۆى. بۆچى توورِه‌یی و رِق به‌رامبه‌ر ئه‌و رِژێمانه هه‌ڵنارِێژرێت و به‌رامبه‌ر ئیسرائیل هه‌ڵده‌رِێژرێت؟
پێویسته ئه‌و هه‌ستى سكاڵاكارى و نارِه‌زاییانه‌ى ئاراسته‌ى ئه‌مریكا ده‌كرێت له چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌ستى شه‌رمه‌زارى و فه‌وتان و نائومێدیه هه‌ژماربكرێت كه جیهانى عه‌ره‌بى گرتۆته‌وه. جگه له‌مه‌ش، چینیه‌كان به توندى نارِه‌زان به‌رامبه‌ر زۆربه‌ى سیاسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا و چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌كانى ئه‌مریكا جه‌نگاون. وڵاته ئه‌فریقیه‌كانیش هه‌مان هه‌ستى نائومێدى و نادادوه‌رانه‌ى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵ ناده‌ن ئه‌و هه‌سته ببێته شه‌ۆڵێكى توورِه‌یی دژى ئه‌مریكا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عه‌ره‌ب وا هه‌ست ده‌كه‌ن له‌ژێر ئابڵووقه‌ى جیهانى مۆدێرنن و ئه‌مریكاش نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و جیهانه ده‌كات. بۆیه ئه‌مریكا هه‌ر كارێك بكات هه‌زار جار گه‌وره‌تر ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ كارێكیش نه‌كه‌ین، پرِوپاگه‌نده‌ى هێزه گه‌وره‌كه‌مان وكاره خراپه‌كانمان بڵاوده‌كرێته‌وه. زۆربه‌ى ئه‌مریكیه‌كان ته‌نانه‌ت برِواش ناكه‌ن كه پرِوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى یه‌كێك له CIAى ئه‌مریكى یان مۆسادى ئیسرائیلى سه‌نته‌رى بازرگانى جیهانى ته‌قاندۆته‌وه، چه‌نده له جیهانى عه‌ره‌ب بڵاوه، گوایه ئه‌و كاره‌یان بۆ رِه‌وایی دان به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب و موسڵمانان كردووه. ئه‌مه ئه‌و كه‌لتوره‌یه كه خۆكوژه‌كانى لێوه دروست بووه.
پێویسته ئێستا ئه‌مریكا ستراتیژیه‌تێك بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره تیرۆریزمه ئایینیه دابرِێژێت. له كاتێكدا ئێستا هه‌موو لایه‌ك تێگه‌یشتوون كه ئه‌مه جه‌نگێكى درێژخایه‌ن ده‌بێت. پێویسته ستراتیژیه‌ته‌كه‌مان به‌سه‌ر سىَ بواردا دابه‌ش بكه‌ین: سه‌ربازى، سیاسى و كه‌لتورى. له به‌ره‌ى سه‌ربازیه‌كه‌وه – كه مه‌به‌ستم جه‌نگ و ئۆپه‌راسیۆنى نهێنى و شێوه‌كانى تر‌ى زۆرلێكردنه – ئامانجه‌كه ساده‌یه: واته له‌ناوبردنى ئه‌لقاعیده به ته‌واوى. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له گشت هۆكاره‌كانى تیرۆرى دوارِۆژیش تێنه‌گه‌ین، پێویسته له دژى بجه‌نگین. هه‌ر كه‌سێك كه پلانى ئۆپه‌راسیۆنێكى تیرۆریستى داده‌رِێژێت یان ده‌ستى تێدا ده‌بێت پێویسته تێبگات كه رِاوه‌دوو ده‌نرێت و سزا ده‌درێت. ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان پووچه‌ڵ ده‌كرێته‌وه، سه‌رچاوه داراییه‌كانیان ده‌برِدرێت و په‌ناگاكانیشیان وێران ده‌كرێت. به‌دواداچوونى وه‌ها ستراتیژیه‌تێك نرخى ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوربكه‌وین هه‌موویان له‌ناوده‌چن. له لایه‌نى سه‌ربازیه‌وه جگه له نرخ و خه‌رجیه‌كان هیچ شتێكى تر گرنگى نییه.
ستراتیژیه‌تى سیاسى ئاڵۆزتر و زه‌حمه‌تتره. له‌سه‌ر فراوانترین ئاستدا، ئێستا ئێمه هه‌لێكمان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ دووباره رِێكخستنه‌وه‌ى سیستمى نێوده‌وڵه‌تى له ده‌ورى ئه‌م مه‌ترسیه كاریگه‌ر و نوێیه. ئاستى هاریكاریكردن له هه‌موو لایه‌كى دنیاوه تا ئێستا بىَ وێنه بووه. ناشبێت به گومانه‌وه سه‌یرى ئه‌و هاتنه‌پێشه‌وه بكه‌ین. زۆربه‌ى حكومه‌ته‌كان به سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و هێزه نیمچه نیشتمانیانه‌ى وه‌ك ئه‌لقاعیده هه‌ست به مه‌ترسى ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌و حكومه‌تانه‌ى له رِابردوودا به ئاشكرا پشتگیرى تیرۆریزمیان ده‌كرد، وه‌ك ئێران، ئێستا حه‌ز ده‌كه‌ن بگه‌رِێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگاى جیهانى و خۆیان ریفۆرم بكه‌نه‌وه.
ده‌توانین ستراتیژیه‌تێك بۆ سه‌رده‌مى دواى جه‌نگى سارد ده‌ستنیشان بكه‌ین كه بانگه‌شه بۆ گرنگترین پێویستیى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌كات و تا ئێستاش له لایه‌ن رِێككه‌وتنێكى فراوانى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌رده‌وامى پێده‌درێت. بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌مه ده‌بێت ده‌ستبه‌ردارى هه‌ندىَ كاردانه‌وه‌ى سه‌رده‌مى جه‌نگى سارد ببین، وه‌ك هه‌ستیارى به‌رامبه‌ر كارى فره‌لایه‌نى و، چیتر سوورنه‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چین خه‌ریكه له رِووى سه‌ربازیه‌وه ده‌بێته رِكابه‌رمان یان ئه‌وه‌ى پێده‌چێت رِوسیا وه‌ك مه‌ترسیه‌كى سه‌ربازیى نوىَ سه‌رهه‌ڵداته‌وه.
مه‌به‌ست له هاوپه‌یمانیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى پراكتیكى و ستراتیژیه. به رِه‌چاوكردنى سروشتى ئه‌و جه‌نگه، پێویستمان به هاریكاریى به‌رده‌وامى حكومه‌ته‌كان ده‌بێت – بۆ ده‌ستگیركردن، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى خه‌زێنه‌ى ته‌قه‌مه‌نیه‌كان، داخستنى حیسابى بانكه‌كان و هاریكاریكردن له بوارى هه‌واڵگرى. سیاسه‌تى هاوپه‌یمانى بووه‌ته بابه‌تێكى ئاسایشى نیشتمانى باڵا. به‌ڵام بابه‌تێكى گرنگتر هه‌یه. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌ك ده‌ستى به‌سه‌ر دونیادا زاڵه كه به دڵنیاییه‌وه به‌غیلى، توورِه‌یی یان به‌رهه‌ڵستى زیاد ده‌كات. ئه‌گه‌ر بتوانین هێزه‌كه‌مان له رِێگه‌ى كاركردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى وه‌ك ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بشارینه‌وه و په‌رده‌پۆش بكه‌ین – به داواى لێبووردنه‌وه، ئه‌وا رِه‌نگه به‌رگه‌گرتن و قه‌بوڵكردنى ئه‌مریكا ئاسانتر ببێت. باوكى بوش له‌مه تێده‌گه‌یشت، بۆیه سووربوو له‌یه‌ر ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سزا به‌سه‌ر جه‌نگى كه‌نداودا بسه‌پێنێت. ئامانج لێره‌دا سه‌ركه‌وتنه و، رِه‌واییه‌تى نێوده‌وڵه‌تى یارمه‌تى ئه‌نجامدانى ئه‌و كاره‌مان ده‌دات.
ئێستاش ده‌چینه سه‌ر ئیسرائیل كه ئاشكرایه یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گرنگ و ناكۆكى له‌سه‌ره‌كانى ناوچه‌كه. به‌ڵام كێشه‌یه‌كیشه ناتوانین پشتگیریى جیهانى عه‌ره‌ب بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ریه‌كه‌ى – كه له‌ناوبردنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه. له هه‌مان كاتیش‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین له پابه‌ندیى خۆمان بۆ بوون و سه‌لامه‌تیى ئیسرائیل كه‌م بكه‌ینه‌وه. به هه‌مان شێوه ناتوانین ده‌ستبه‌ردارى سیاسه‌تى رِێگه‌گرتن له سه‌دام حسێن ببین، ئه‌و خه‌ریكى دروستكردنى چه‌كى كۆكوژه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت هه‌روا به ساده‌یی له رِقه‌وه به‌دواى سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كاندا بكه‌وین. سیاسه‌ته‌كه‌مان به‌رامبه‌ر سه‌دام سه‌رى نه‌گرت. هیچ پشكنه‌رێكمان له عێرِاقدا نییه، سزاكانیش به هه‌ر هۆكارێك بێت خه‌ریكه عێرِاقیه‌كان له برسان ده‌كوژێت و سه‌دامیش به‌رده‌وامه له دروستكردنى چه‌كى كیمیاوى و بایلۆژى. تاكه رِێگه‌یه‌ك بۆ گۆرِینى ئاراسته‌ى سیاسه‌ته‌كه‌مان و فشار خستنه‌سه‌ر سه‌دام نه‌ك گه‌له‌كه‌ى بریتیه له رِێگه‌لێگرتنى به شێوه‌ى سه‌ربازى نه‌ك ئازاردانى عێرِاقیه‌كان له رِووى ئابووریه‌وه. كۆڵن پاوڵ هه‌وڵى ئه‌و كاره‌ى داوه، پێویسته بوارى پێبدرێت دووباره هه‌وڵبداته‌وه. له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت بانگه‌شه بۆ ئه‌و پرسیاره گشتگره‌ى تر بكه‌ین كه چى بكه‌ین سه‌باره‌ت به سه‌دام، ئه‌و پرسه‌ى به‌داخه‌وه كه وه‌ڵامیچكى ئاسانى نییه. (به نسبه‌ت وه‌ڵامى داگیركردنى عێرِاق، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بتوانین سه‌ركه‌وتووش بین، پێناچێت بۆچوونێكى باش بێت له‌م بارودۆخه‌دا).
سه‌باره‌ت به ئیسرائیل ئێمه ده‌بێت جیاوازى بكه‌ین له نێوان مافى بوونى وه‌ك ده‌وڵه‌ت و داگیركردنى كه‌نارى رِۆژئاوا و غه‌زه. سه‌ره‌تا ده‌بێت وه‌ك هه‌میشه دانه‌هێنین، دووه‌میش ده‌بێت به‌رده‌وام بین له هه‌وڵدان بۆ مۆركردنى رِێككه‌وتنێكى كۆتایی به گوێره‌ى ئه‌و پێشنیاراه‌ى بیل كلینتۆن و ئیهود باراك كردوویانه. ئیسرائیل ناتوانێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى دیموكراسى بمێنێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له داگیركردن و حوكمكردنى 3 ملیۆن كه‌س به شێوه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌بىَ مه‌یل و رِه‌زامه‌ندى خۆیان. شتێكى خراپه بۆ ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و ئه‌مریكاش.
سێیه‌م توخمى ئه‌و جه‌نگه بریتیه له ستراتیژیى كه‌لتورى. پێویسته ئه‌مریكا یارمه‌تى ئیسلام بدات بێته ناو جیهانى مۆدێرنه‌وه. ئه‌م ئه‌ركه‌ش به كارێكى مه‌حاڵ ده‌چێت، به‌ڵام بێگومان ئه‌ركێك نییه خۆمان هه‌ڵمانبژاردبێت. به‌ڵام ئه‌مریكا – له رِاستیدا ته‌واوى جیهان – رِووبه‌رِووى مه‌ترسیه‌كى ئاسایشى ترسێنه‌ر ده‌بێته‌وه كه چاره‌سه‌رنابێت تاوه‌كو نه‌توانین ئه‌و قه‌یران و تێكشكانه سیاسى و ئابوورى و كه‌لتوریه نه‌وه‌ستێنین كه بناغه‌ى توورِه‌یی عه‌ره‌به. له سه‌رده‌مى جه‌نگى سارددا رِۆژئاوا چه‌ندین ستراتیژیه‌تى ئایدۆلۆژیى دامه‌زراند له پێناو دوورخستنه‌وه‌ى خه‌ڵك له بیروباوه‌رِى كۆمۆنیزم، نزیككردنه‌وه‌ى خه‌ڵك له دیموكراسى و په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵگا كراوه‌كان. بۆیه پێویسته كارێكى له‌م شێوه‌یه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌م جه‌نگه كه‌لتوریه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین.
یه‌كه‌م ده‌بێت یارمه‌تیى ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه میانرِه‌وه‌كان بده‌ین، به‌ڵام به مه‌رجێك پێشوازى له میانرِه‌وى بكه‌ن. چونكه رِژێمه ته‌مه‌ن درێژه‌كانى وه‌ك سعودیه زۆر به خراپى تێكه‌ڵى توندرِه‌ویى ئایینى بووه. ته‌نانه‌ت میسر، هه‌رچه‌نده هه‌میشه ئیدانه‌ى بیروباوه‌رِى فه‌نده‌مێنتاڵیزمى كردووه، رِێگه به میدیا كۆنترِۆڵكراوه‌كه‌ى ده‌دات زۆر شێتانه سه‌ركۆنه و ئیدانه‌ى ئه‌مریكا و ئیسرائیل بكات. (میدیا به‌م شێوه‌یه سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و رِژێمه دیكتاتۆریه‌ى وڵاته‌كه‌ى خۆى ناكات.) به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى فراوانتر، پێویسته میانرِه‌وه عه‌ره‌به‌كان رِازى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى خۆیان تێبگه‌یه‌نن كه ئیسلام له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى مۆدێرن ده‌گونجێت، ئیسلام رِێگه به كاركردنى ئافره‌ت ده‌دات، هانى په‌روه‌رده ده‌دات و ئایین بیروباوه‌رِه‌كانى تر‌ى قه‌بوڵه. هه‌ندێكیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن – 11ى سێپته‌مبه‌ریش به‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ زۆربه‌یان. سعودیه ئیدانه‌ى رِووداوه‌كه‌ى كرد و په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ تاڵیبان (ئه‌و رِژێمه‌ى پێى وایه نوێنه‌رایه‌تى ئیسلامى رِاسته‌قینه و بنچینه‌یی ده‌كات)، پچرِاند. میدیاى میسریش ئێستا خه‌ریكه حاڵه‌ته‌كه بۆ كارى سه‌ربازى ده‌گێرِێته‌وه. ئه‌مریكا و رِۆژئاواش له لاى خۆیانه‌وه ده‌بێت كارێك بكه‌ن. ئێمه ده‌توانین پاره بۆ گروپه موسڵمانه میانرِه‌وه‌كان و زاناكان دابین بكه‌ین و بیرى نوىَ له جیهانى عه‌ره‌بیدا بڵاوبكه‌ینه‌وه.
ئاشكرایه دواى رِوخاندنى رِژێمى تاڵیبان ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتێكى سیاسیى نوىَ له ئه‌فغانستان بنیاد بنێین. به‌ڵام دواى ئه‌وه ده‌بێت فشار بخه‌ینه سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى عه‌ره‌ب و – ئه‌وانى تر‌ى وه‌ك پاكستان كه ڤایرۆسى فه‌نده‌مێنتاڵیزمى تێدا بڵاوبۆته‌وه – خۆیان رِیفۆرم بكه‌نه‌وه و بكرێنه‌وه و رِه‌وایی به‌ده‌ست بهێنن. پێویسته كار له‌گه‌ڵ ئه‌و رِژێمانه بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له سه‌رده‌مى جه‌نگى سارددا كارمان له‌گه‌ڵ كۆریاى باشور و تایوان ده‌كرد، ده‌توانین له‌گه‌ڵ ئه‌و رِژێمه دیكتاتۆریانه هاوپه‌یمانى بكه‌ین هانیان بده‌ین به‌ره‌و رِیفۆرم. له وه‌ڵامى ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن نابێت ئێمه ده‌ستبخه‌ینه ناو كاروبارى بنیادنانى نه‌ته‌وه، ده‌ڵێم سیاسه‌تى ده‌ره‌وه زانستى ئایین (Theology) نییه (به‌و مانایه‌ى شتێك بێت نه‌توانرێت گۆرِانكارى تێدابكرێت). من خۆم سه‌باره‌ت به بنیادنانى نه‌ته‌وه له هه‌ندىَ شوێندا دوودڵ بووم، واته له‌و شوێنانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان نارِوون بوون و پێنه‌ده‌چوو بتوانین له ئه‌ركه‌كه‌مان به‌رده‌وام بین. له‌م حاڵه‌ته‌دا، په‌ره‌پێدانى سیاسیى به‌رده‌وام كلیلى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسیى ئاسایش و سه‌قامگیره مه‌زنه‌كه‌مانه. هیچ چاره‌یه‌كمان جگه له گه‌رِانه‌وه بۆ كارى بنیادنانى نه‌ته‌وه نییه.
ئه‌مه‌ش به ته‌حه‌دایه‌كى مه‌ترسیدار و ترسێنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام چه‌ندین نیشانه و هێماى باش هه‌یه. ئه‌لقاعیده له‌و هێزه یه‌كگرتووه به‌هێزتر نییه كه له حكومه‌ته كارا و دڵسۆزه‌كان پێكهاتووه. به‌رِاستى ئێستا خه‌ریكه جیهان له ده‌ورى سه‌ركردایه‌تیى ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه و، رِه‌نگه رِێككه‌وتن و كۆمه‌ڵگایه‌كى جیهانى نوىَ بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌رهه‌ڵبدات كه بتوانێت چه‌ندین بوارى تر‌ى ژیانى نێوده‌وڵه‌تى پێشبخات. رِه‌نگه له هه‌مووان گرنگتریش بریتی بێت له‌وه‌ى فه‌نده‌مێنتاڵیزمى ئیسلامى تا ئێستا نوێنه‌رایه‌تیى زۆرینه‌ى خه‌ڵكى موسڵمان ناكات. پارته فه‌نده‌مێنتاڵیسته‌كان له پاكستان تا ئێستا ده‌توانن 10%ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنن. له ئێران، له‌به‌رئه‌وه‌ى خه‌ڵك بیروباوه‌رِى وشكى مه‌لاكانیان بینیوه، ئێستا حه‌ز به نۆرماڵیتى ده‌كه‌ن. له میسریش، سه‌ره‌رِاى ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌یه، فه‌نده‌مێنتاڵیزمه‌كان هێزێكى گه‌وره‌ن به‌ڵام تا ئێستا زۆرینه نین. ئه‌گه‌ر رِۆژئاوا بتوانێت یارمه‌تیى ئیسلام بدات به ئاشتیانه و شكۆییه‌وه بێته ناو جیهانى مۆدێرنێتیه‌وه، ئه‌وا كارێكى كردووه گه‌وره‌تر له به‌ده‌ستهێنانى ئاسایش. كارێك ده‌بوو جیهانى له‌گه‌ڵ خۆى ده‌گۆرِى. |
|
|
|
|
|
|
|
|
|