|
|
|
|
|
|
|
|
|
ئه‌م
بابه‌ته (
599 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| به‌رواری بڵاوکردنه‌وه :2009-08-01 09:22:07 |
| له كۆتاییدا حكومه‌ت سیاسه‌تێك بۆ پرسى كورد داده‌رِێژێت ده‌كات |
نوسینى: محه‌مه‌د عه‌لى بیراند
لێدوانه‌كه‌ى ئه‌ته‌لاى وه‌زیرى ناوخۆ جۆرێك له نائومێدى دروستكرد. وه‌ك به‌گشتى ئه‌وه‌ى چاوه‌رِوان ده‌كرا بریتى بوو له رِاگه‌یاندنى نه‌خشه‌یه‌كى رِێگا بۆ پرسى كورد و تیرۆرى PKK. له‌كاتێكدا وه‌زیرى ناوخۆ ته‌نها سه‌باره‌ت به‌و شته‌ى ئێستا خه‌ریكه ده‌كرێت قسه‌ى كرد، ته‌نانه‌ت یه‌ك وشه‌ى ده‌رباره‌ى ناوه‌رِۆكه‌كه‌ى باس نه‌كرد.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ئه‌و رِاگه‌یاندنه‌م به پۆزه‌تیڤ زانى.
هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه ئێستا كۆمارى توركیا بوونى پرسى كورد و كێشه‌ى PKKى قه‌بولًَكردووه و ده‌ستى به هه‌وڵگه‌لێكى باش و فراوان كردووه به‌ره‌و دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك.
تا ئێستا ئه‌و پرسانه قه‌بوڵ ده‌كران، به‌ڵام پشتگوىَ ده‌خران. به‌دواى چاره‌سه‌رى قووڵتر نه‌ده‌گه‌رِان. جاران توركیا خۆى به "گرتنه‌به‌رى رِێوشوێنى سه‌لامه‌تى له‌دژى تیرۆرى PKK" رِازى ده‌كرد. پرسى كورد له پرسى PKK جیانه‌ده‌كرایه‌وه و ئاسایش تاكه نیگه‌رانى بوو. ئێستا بۆ یه‌كه‌م جار خه‌ریكه پرسى كورد له پرسى PKK جیاده‌كرێته‌وه، دووباره بۆ یه‌كه‌م جاریشه په‌ره به پلانێك ده‌درێت كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر داهاتووى توركیا ده‌بێت.
ئه‌و هه‌نگاوه پۆزه‌تیڤه به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى هیوا و چاوه‌رِوانیه‌كان زیاد ده‌كات.
ئایا ئه‌و پلانى چاره‌سه‌ره خه‌ڵكى توركیا و هاووڵاتیانى به رِه‌چه‌ڵه‌كى كورد رِازى ده‌كات؟
هیچ چاره‌سه‌رێك له سه‌دا سه‌د هه‌موو كه‌سێك رِازى ناكات، به‌ڵام پێویسته هه‌ردوولا قوربانى بده‌ن و بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك هه‌ریه‌ك تا نیوه‌ى رِێگاكه بێته پێشه‌وه.
ده‌مه‌قاڵى زیاتر ده‌كه‌ین.
رِووبه‌رِووبوونه‌وه و ناكۆكیش دێنه پێشه‌وه.
دواتر ده‌ڵێن "ئه‌مه سوودى نابێت"، به‌ڵام له كۆتاییدا به خاڵێك ده‌گه‌ن.
نه سوپاكه‌مان و نه دیموكراسیه‌كه‌شمان له‌گه‌ڵ هى وڵاتانى تر به‌راورد ده‌كرێت. توركیا نه‌ته‌وه‌یه‌كى جیاوزه. ناكرێت به‌راورد بكرێت به نموونه‌ى تر له جیهاندا. له‌گه‌ڵ هیچ مۆدێلێك یه‌ك ناگرێته‌وه.
من به تایبه‌تى كاتێك له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر حیكمه‌ت ئۆزده‌میر گفتوگۆم ده‌كرد تێبینى ئه‌و شته‌م كرد، ئۆزده‌میر وتى "نموونه‌ى كه‌مالیستى ئێمه وه‌ك هیچ نموونه‌یه‌كى تر نییه."
ده‌رباره‌ى ئه‌و ماوه‌یه قسه‌مان ده‌كرد كه هه‌ر وڵاتێك له لایه‌ن سوپاوه به‌رِێوه‌ببرێت پێویستیه‌تى تێیپه‌رِێنێت تا ده‌بێت به وڵاتێكى دیموكراسى. ئه‌و نموونانه‌ى ئۆزده‌میر باسى كرد زۆر سه‌رنج رِاكێش بوون.
له یۆنان، دیموكراسیى رِاسته‌قینه ته‌نها دواى جونتاى كۆڵۆنێل دامه‌زرا. له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌سه‌ڵاتى كه‌رامانلیس له ساڵى 1974 و بوونه ئه‌ندامى له یه‌كێتى ئه‌ورِوپا، یۆنان بوو به وڵاتێكى دیموكراسیى رِه‌گ داكوتاو.
له ئیسپانیاش پرۆسه‌ى گواستنه‌وه بۆ سیسته‌مێكى دیموكراسى ماوه‌یه‌كى زۆر دواى سه‌رده‌مى فرانكۆ رِوویدا و له پورتوگالیش دواى سه‌رده‌مى سه‌لازار رِوویدا، بۆ هیچ یه‌كێكیانیش شتێكى ئاسان نه‌بوو. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و چه‌ند كوده‌تایه‌ك كرا، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى له یه‌كێتى ئه‌ورِوپا بوون به ئه‌ندام سیسته‌مه دیموكراسیه‌كه‌یان پارێزراو بوو.
له ناوچه‌كانى تر‌ى وه‌ك چیلى و ئه‌رجه‌نتین كه یه‌كێتى ئه‌وروپاى لىَ نییه، ده‌بینین دیموكراسى له كۆتایی سه‌رده‌مێكى حوكمى سه‌ربازى دامه‌زرا. له هه‌ر یه‌ك له‌و وڵاتانه‌شدا دیكتاتۆره‌كان سزا دران.
كاتێك سه‌یرى توركیا ده‌كه‌ین رِووبه‌رِووى بارودۆخێكى ته‌واو جیاواز ده‌بینه‌وه.
رِه‌نگه له‌به‌رئه‌وه بێت ئێمه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له‌ژێر رژێمێكى سه‌ربازى نه‌ژیابین، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان ئیداره‌ى مه‌ده‌نى و سوپا به‌و شێوه‌یه نییه كه ده‌بێت وابێت.
سوپا ئارام ناگرێت ده‌ست نه‌خاته كاروبارى ژیانى رِۆژانه.
هاووڵاتیانیش ناتوانن له‌گه‌ڵ دیموكراسیى رِاسته‌قینه هه‌ڵبكه‌ن.
هێزه چه‌كداره‌كانى توركیا یان TSK له‌كاتێكدا رِه‌گى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ كه‌مالیزم وه‌ك هیچ سوپایه‌كى تر نییه. به بیانووى دووركه‌وتنه‌وه له كه‌مالیزم یان به دیموكراسى بوون، تا ئێستا سوپا له سىَ بۆنه‌ى ماوه كورتدا له باره‌گاى خۆى هاتۆته ده‌ره‌وه و ده‌ستى خستووه‌ته ناو كاروباره‌كانه‌وه. به‌ڵام به مانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر كۆمه‌ڵگاى بێزار نه‌ده‌كرد. به‌م شێوه‌یه تا ئێستا له چاودێریكردنى حكومه‌ته‌كان به‌رده‌وام بووه.
ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، سزاى له‌سێداره‌دان و دادگاییه‌كان بخه‌ینه لاوه، سه‌رۆكى پێشووى سوپا تا ئێستاش رِێزى لىَ ده‌گیرێت و، كاتێك قسه ده‌رباره‌ى دانه دادگاى ئه‌و بڵاوبویه‌وه، وه‌ڵامى دایه‌وه و وتى "با ریفراندۆمێك بكه‌ین، خۆم ده‌كوژم ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بیانه‌وێت من بدرێم به دادگا."
ئێمه له هه‌موو لایه‌نێك زۆر جیاوازین.
له ساڵى 1960وه له قۆناغێكى ئینتیقالیى هه‌رگیز نه‌برِاوه ده‌ژین، هه‌وڵى ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه‌ى دیموكراسى ده‌ده‌ین. پێویسته بچینه قۆناغێكه‌وه كه سوپا خۆى به گه‌وره‌تر و به‌رزتر له ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نى نه‌زانێت یان ده‌ست نه‌خاته ناو سیاسه‌ته‌وه. هه‌وره‌ها ده‌سه‌ڵاتى مه‌ده‌نیش تێكه‌ڵى كاروبارى TSK نه‌بێت.
دره‌نگ یان زوو ئه‌مه رِووده‌دات.
گرنگ ئه‌وه‌یه به‌بىَ رِژانى خوێن رِووبدات.
سه‌رچاوه: www.hurriyetdailynews.com |
|
|
|
|
|
|
|
|
|