|
|
|
|
|
|
|
|
|
ئه‌م
بابه‌ته (
653 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه |
| به‌رواری بڵاوکردنه‌وه :2009-07-11 11:15:23 |
| دیمانه‌ى نورى مالیكى له‌گه‌ڵ رِۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵ له‌سه‌ر پرسى كورد |
دیمانه: گینا چۆن
نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێرِاق به‌ر له‌و سه‌ردانه چاوه‌رِوانكراوه‌ى برِیاره له‌م مانگه‌دا بۆ ئه‌مریكا سازى بدات، دیمانه‌یه‌كى یه‌ك سه‌عاتى له‌گه‌ڵ گینا چۆن په‌یامنێرى وۆڵ ستریت جۆرناڵ له به‌غدا ئه‌نجامدا. له‌م به‌شه ده‌ستكارى كراوه‌ى دیمانه‌كه‌یدا، مالیكى باسى په‌یوه‌ندیى نێوان به‌غدا و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى كرد كه جار جاره گرژ ده‌بێت. باسى له هیواكانیشى له‌و سه‌فه‌ره‌ى بۆ ئه‌مریكا كرد.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: كاتێك جۆى بایدن جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا هاته عێرِاق، یه‌كێك له‌و شتانه‌ى جه‌ختى له‌سه‌ر كرده‌وه بریتى بوو له پێشڤه‌چوونى سیاسى و ئاشته‌وایی. پێت وایه ئه‌و رِه‌شنووسه‌ى ئه‌و دواییه‌ى ده‌ستوورى كوردستان زیانى له‌و هه‌وڵانه دابێت؟ هه‌ست ده‌كه‌یت نیازى كورد به‌رِاستى بریتیه له هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا؟
نورى مالیكى: من هه‌ندىَ بیر و بۆچوون و چاره‌سه‌ریم هه‌بوون كه پێشكه‌شى به‌رِێز بایدنم كرد. ئه‌میش وتى ده‌رباره‌ى ئه‌و بیر و بۆچوونانه له‌گه‌ڵ كورده‌كان قسه ده‌كه‌م. به بایدنم رِاگه‌یاند كه پێویسته كورده‌كان رِیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستوور نه‌كه‌ن، چونكه كێشه‌یه‌كى زۆر ده‌نێته‌وه و ناكۆكیه‌كى زۆر درووست ده‌كات. ئه‌و شتانه‌ش ده‌بێت به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌رِێز بایدن وتى كه ئه‌ویش هه‌مان ئه‌و بۆچوونانه‌ى هه‌یه و كورده‌كان نه‌سیحه‌ت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كاره بكه‌ن و پێشیان ده‌ڵێت نورى مالیكى دۆستتان هه‌مان پێشنیار بۆ ئێوه ده‌كات. ئه‌وانیش ئه‌و په‌یامه‌یان به‌ده‌ست گه‌یشت و خه‌ریكى دواخستنى رِیفراندۆمه‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكه كه به‌رِێز بایدن پشتگیرى بۆچوونه‌كانى ئێمه‌ى كرد. بایدن زۆر سوور له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاشته‌وایی نیشتمانى پرسێكى عێرِاقیه و وتى ئێمه (ئه‌مریكا) پشتگیریتان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر پێویستتان به ئێمه بوو.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: كورده‌كان له هێڵى سه‌وز (سنوورى كوردستان-عێرِاق) نزیك بوونه‌ته‌وه و ئێوه‌ش رِاتانگه‌یاندووه كه چه‌ند جارێك ئه‌و سنووره‌یان به‌زاندووه. به‌ڵام له لایه‌كى تره‌وه، كورده‌كان نیگه‌رانیى خۆیان بۆ هه‌ڵمه‌تێكى تر‌ى ئه‌نفال ده‌ربرِیوه و باسى لێوه ده‌كه‌ن. (زیاتر له 100,000 هه‌زار كورد له هه‌ڵمه‌تى ئه‌نفالى دژى كورده‌كان له لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه له ساڵانى 1980 كوژراون.) تا چه‌ند له‌و برِوایه داى ئه‌و كێشه‌یه به بىَ جه‌نگ و ته‌نها له رِێگه‌ى دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
نورى مالیكى: رِاستیه‌كان نیشانى ده‌ده‌ن كه له‌م قۆناغه‌دا پێویستمان به خۆگرتن و ئارامییه. به‌ڵىَ، هێڵى سه‌وز ده‌به‌زێنن و شتى تر‌ى ناده‌ستووریش ده‌كه‌ن. زۆر ناكۆكى تریش هه‌یه، وه‌ك به‌ربه‌ره‌كانى كردنى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى ناوه‌ندى. بێگومان ئه‌مانه بریتین له ئیستفزازات و زیان به په‌یوه‌ندیه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت. به‌ڵام ماناى ئه‌وه نییه ئه‌و ناكۆكیانه زۆر گه‌وره‌ن یان ناتوانرێت چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌مانه ته‌نها ناكۆكین و ده‌توانین پرسه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكه‌ین. رِاسته ئێمه به‌هۆى به‌زاندنى سنووره‌كان له لایه‌ن كورده‌كانه‌وه توورِه‌ین به‌ڵام نیگه‌ران نین چونكه ده‌ستوور هه‌یه و ده‌توانین پێیان بڵێین پێشێڵى ده‌ستووریان كردووه. جگه له‌وه‌ش دادگاى فیدرِاڵى هه‌یه.
من بۆ یه‌كێتیى خاكى عێرِاق خه‌بات ده‌كه‌م و ناكرێت عێرِاق دابه‌شبكرێت. بۆیه ئه‌و ناكۆكیانه‌ى نێوان كورد و حكومه‌تى ناوه‌ندى و ئه‌و ئیستفزازیانه‌ى له لایه‌ن كورده‌وه ده‌كرێت تا ئێستا هه‌ر له ناو چوارچێوه‌ى عێرِاقه، بۆیه ده‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێن. ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێرِاق ته‌شه‌نه بكات، ئه‌وا كێشه‌ى ترمان ده‌بێت. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كورد ئێران و توركیا بێنێته ناو كێشه‌كه‌وه، ئه‌وا بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت. هه‌مان شت رِووده‌دات ئه‌و كاته‌ى كێشه له نێوان پارێزگاكانى ئه‌نبار و كه‌ربه‌لا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه كێشه‌یه‌كه له‌ناو عێرِاقدا رِووده‌دات.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: به‌م زووانه سه‌ردانى ئه‌مریكا ده‌كه‌یت، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانت له‌وه‌ته‌ى سه‌رۆك باراك ئۆباما هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ده‌زانم تۆ په‌یوه‌ندیه‌كى زۆر نزیكت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك جۆرج بوش‌دا هه‌بوو. ئایا نیگه‌رانى ئه‌وه نیت كه ئیداره‌ى نوىَ هێشتا له تۆ یان له حكومه‌تى عێرِاقى ناگات؟ هه‌روه‌ها ئایا نیگه‌رانى ئه‌وه نیت ئه‌وان چه‌ند بیر و بۆچوونێكیان له‌سه‌ر تۆ هه‌بێت كه شیعه‌یت و له لایه‌ن ئێرانه‌وه كۆنترِۆڵ بكرێیت یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى موسوڵمانیت، حكومه‌تێكى ئیسلامیت ده‌وێت؟
نورى مالیكى: نه‌خێر، پێویست ناكات هه‌موو شتێك له‌سه‌ره‌تاوه رِوون بكه‌مه‌وه. به‌رِێز ئۆباما و بایدن سه‌ر به حزبى دیموكراتین، به‌ڵام پێشتر سیناتۆر بوون و كه‌سانێكن له ورده‌كاریه‌كانى عێرِاق شاره‌زان. ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت له هه‌ندىَ شت دڵنیا بن، ئه‌گه‌ر پرسیارگه‌لێكیان هه‌بێت، من هه‌موو شتێكیان بۆ رِوون ده‌كه‌مه‌وه. ده‌شزانم په‌یوه‌ندیه‌كانم له‌گه‌ڵ به‌رِێز ئۆباما جارىَ تازه‌یه، به‌ڵام كه‌متر نییه له‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رِێز بوش‌دا هه‌مبوون. بێگومان هه‌ردووكیان، به‌رِێز بوش و ئۆباما، شتگه‌لێكیان ده‌وێت بۆ قازانجى ئه‌مریكا، منیش شتگه‌لێكم ده‌وێت له قازانجى عێرِاق بێت.
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: له‌و سه‌ردانه‌ت بۆ ئه‌مریكا ده‌ته‌وێت چ په‌یامێك بگه‌یه‌نیت، به‌تایبه‌تى كه ده‌كه‌وێته دواى 30ى حوزه‌یران، واته كاتى كشانه‌وه‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى ئه‌مریكا له شاره‌كانى عێرِاق؟
نورى مالیكى: په‌یامه‌كه‌م بریتى ده‌بێت له دڵنیاكردنه‌وه و زامنكردنى په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تیمان كه په‌یوه‌ندیه‌كى ستراتیژیى درێژخایه‌نه. ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش چه‌ندین لایه‌ن له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك بازرگانى و وه‌به‌رهێنان. من خواستى عێرِاق بۆ دۆستایه‌تیى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نم. ئێمه سه‌ركه‌وتنێكى هاوبه‌شمان به‌سه‌ر تیرۆردا هه‌یه، هه‌ردوولاش قوربانیان داوه و ئه‌نجامى باشى هه‌بووه و دیموكراسیى بۆ عێرِاق هێناوه. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ردوو رِێكه‌وتنه‌كه‌ش ده‌كه‌ینه‌وه، رِێكه‌وتنى كارى ستراتیژى و رِێكه‌وتنى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا (ئاسایش). جگه‌له‌وه‌ش چاوم به چه‌ندین به‌رپرسى ئه‌مریكى كه‌وتووه، به‌ڵام هێشتا پێویستم به‌وه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسى تر كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌م، چونكه ێویسته دۆستایه‌تیه‌كان رِوون و ئاشكرا بن. ئه‌گه‌ر ژماره‌ى كۆبوونه‌وه‌كان زیاد بكه‌ین و چه‌ندین پرسیارمان له مێشكدا هه‌بێت، ده‌توانین پرسیار بكه‌ین و وه‌ڵامیش بده‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دۆستایه‌تیه‌كه‌مان رِوون بێت.
سه‌رچاوه: www.wsj.com |
|
|
|
|
|
|
|
|
|