سەرەتا  |   ھەواڵ  |   دیمانە  |   راپۆرت  |   گەلەری  |   لینك  |   گوڵان
  ||  مەلەوانگەیەك لە بەرزترین خاڵی جیهاندا  ||  چۆپی فەتاح بەرهەمێكی گۆرانی دەكاتە جەژنانە  ||  وێڵ سمیس بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوتەوە  ||  فولە: من لە هونەر دوورنەكەوتمەوە بەڵكو دوورخرامەوە  ||  باوكی بریتنی سپێرز لە سكاڵاكانی بەردەوامە  ||  بۆ یەكەم جار.. فیلمی (گوڵەكان ناگەشێنەوە) لە كەناڵی كوردستان تیڤی نمایش دەكرێت  ||  كۆمپانیایەكی چینی بە شێوەیەكی جیاواز ڕێكڵام ئەنجام دەدات  ||  سەمیر غانم و هاوژینەكەی تووشی پەتای كۆرۆنا بوون  ||  هونەرمەندو خاوەنی دیارترین پێكەنین كۆچی دواییكرد  ||  نەجوا فوئاد باسی وازهێنانی خۆی دەكات لە هونەری سەما  ||  ژیانی عومەر شەریف دەكرێت بە فیلمێكی سینەمایی  ||  هونەرمەند رەشید فەیزی نەژاد بۆ گوڵان: هونەرمەندە دێرینەكان پاشەكشێیەكی زۆریان پێ كراوە و بوونەتە بینەر  ||  كچە كۆڵۆمبییەك خاوەنی زۆرترین كرێیە لە هۆڵیۆد  ||  نیكۆڵ كیدمان: كەسێكی خۆپەرست نیم  ||  لە میسر هێرش دەكرێتە سەر میریام فارس  ||  هونەرمەندو شانۆكار دڵشاد ئەحمەد كۆچی دوایی كرد  ||  دوای كۆچی دوایی فڕۆكەوانەكە ڕەخنەیەكی زۆر ئاراستەی محەمەد ڕەمەزان دەكرێت  ||  لەسەر قەڵای كەركووك كورتە فیلیمێك بەرهەم دەهێندرێت  ||  ڕێکان محەمەد جەژنانەی پێیە  ||  نوێترین دەركەوتنی سیڵینا بە ستایڵێكی جیاوازەوە
هونەرمەند رەشید فەیزی نەژاد كوڕی حاجی سلێمان خان لە ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ئارەبوغڵۆی....لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ مامۆستا رەشید فەیزی نەژاد بەم شێوەیە وەڵامی چەند پرسیارێكی گوڵانی دایەوە..
چیمەن رەحمانی خانمە گۆرانیبێژی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان، دانیشتووی شاری كرماشانە و تاقە كچی هونەرمەندی كۆچكردووی كورد (یەدوڵڵا رەحمانی)یە، خاوەن دەنگێكی چیاییە..
دیمانه‌ی‌ تر
هونەرمەند رەشید فەیزی نەژاد بۆ گوڵان: هونەرمەندە دێرینەكان پاشەكشێیەكی زۆریان پێ كراوە و بوونەتە بینەر
چیمەن رەحمانی بۆ گوڵان: خەونی باوكم بوو كە پێكەوە گۆرانی بڵێین
یوسرا لوزی بۆ گوڵان: كچەكەم نهێنی سەركەوتنمە، بۆیە خۆم فێری زمانی ئاماژە كرد تا پێی بڵێم خۆشم دەوێی
گوڵی حه‌سه‌ن: هیچ كات پێشكەوتنی دراما بەهۆی گرتەی رۆمانسییەوە نابینم
حەسنا مەتەر بۆ گوڵان: لە بەرنامەمدایە چەندین بەرهەمی نوێ بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی پێشكەش بكەم
لەیلا مەجیدی: نابێ ئەكتەر بترسێت و سانسۆری لەسەر بێت
خانمە هونەرمەندی تونسی بوشرا سەعید تایبەت بۆ گوڵان: سۆشیال میدیا کاریگەری دوو لایەنەی لەسەر هونەرمەند هەیە
لیا شەرەف بۆ گوڵان: زۆر كەس چاویان بە سەركەوتنی هونەری مەغریبی هەڵنایەت، بۆیە تۆمەتی بۆ هەڵدەبەستن
نارین فەقێ بۆ گوڵان: كاتی ئەوە هاتووە گرنگی بە موزیكی رەسەنی كوردی بدەین
مەی حەریری: لە هەموو بوارەكانی ژیاندا بڕوام بە شانس هەیە

نزارسەلامی: هیچ كارێك بە سەركەوتووی دانانێم كە پێشتر نەمبینیبێت

به‌رواری دابه‌زاندن: 13/09/2012 : 12:10:05
رەخنەگرەكانمان زیاتر گرنگی بە لایەنی شەخسی دەدەن نەك هونەری
سەرەتای دەركەوتن و ناسینی لەلایەن جەماوەرەوە دەگەڕێتەوە بۆ بەشداری كردن و بینینی رۆڵی پاڵەوان لە زنجیرەی (مەمی ئالان) كە لە دەرهێنانی هونەرمەند ناسر حەسەن و بەرهەمی كەناڵی ئاسمانی كوردستان بوو، دواتر نزار سەلامی بەشداری لە چەندین كاری دیكەدا كرد لە سینەما و دراما كە دوایینیان فیلمی (سەمای ئەسپەكان)ە و تا ئێستاش بەردەوامە، نزار سەلامی لە گفتوگۆیەكدا بەم شێوەیە، باسی لە دوایین كارەكانی خۆی و چەند پرسێكی تایبەت بە دراما و سینەمای كوردی كرد.
پاڵەوانی (مەمی ئالان) ئەوەی خستە روو كە ئێستا لە هەردوو بواری دراما و سینەمادا هیچ كارێكی نوێ نییە كە تێیدا بەشدار بێت و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە حەز دەكات جەماوەر فیلمە نوێیەكەی ببینێت و زیاتر دەڵێت: لەبەر ئەوەی چاوەڕێ دەكەم جەماوەر فیلمی (سەمای ئەسپەكان) ببینێت ئینجا بەشداری لە كاری نوێدا دەكەم، ئەم فیلمە چەند مانگێك بەر لە ئێستا وێنە گیراوە و تەواو بووە، خۆشحاڵ دەبم كە زۆرترین جەماوەر لە هەولێر و سلێمانی و ئەو شوێنانەی هۆڵیان لێیە، فیلمەكەم ببینێت،، ئەم فیلمە بەرهەمی وەزارەتی رۆشنبیرییە و هیوادارم وەك زۆر كارەكانی دیكەی بەسەر نەیەت و بخرێتە بەر دیدی جەماوەرەوە، من گرێبەستەكەم تەنیا بۆ بینینی رۆڵی خۆم بوو و ئەوە كاری دەرهێنەرە كە رێك بكەوێت لەگەڵ وەزارەت بۆ نمایش كردنی فیلمەكە و من ئاگاداری ئەوەش نیم كە ئایا رێكەوتنی لەو جۆرە بۆ چۆنیەتی نمایش كردنی فیلمەكە كراوە یان نا.



نزار سەلامی سەبارەت بەو فیلمە كوردییانەی كە لە فیستیڤاڵەكاندا خەڵاتی جیهانی بەدەست دەهێنن كەچی جەماوەری كورد نایانبینێت، هەرچەندە سیناریۆكەی راستەوخۆ پێوەندی بە مێژووی میللەتی كوردیشەوە هەبێت و دەڵێت: من وەك ئەكتەر بە هیچ شێوەیەك ناتوانم بە كارێك بڵێم سەركەوتوو كە نەمبینیبێت، بۆیە پێموایە باشترین خەڵات ئەو خەڵاتەیە كە تۆ رێخۆشكەر بیت بۆ كارەكانی دیكە بۆ میللەتی خۆت، چونكە مەینەتی و نەهامەتییەكانی ئەم میللەتەیە وایانكردووە كارەكانمان ببێتە مایەی راكێشانی سەرنجی دەرەوەی خۆمان و لە دوای ئەوەوەش كەسانێك كار دەكەن كە باشن و جێگای رێزن، بەڵام هەر ئەو كەسانەش پێویستە رێخۆشكەر بن بۆ ئەوەی بینەری خۆمان كارەكانیان ببینێت.
سەبارەت بە چۆنییەتی پەیدا كردنی بازاڕ و بە بازاڕ كردنی سینەما و شانۆ و گۆرانی و مۆسیقای كوردی، نزار سەلامی پێیوایە پێویستە حكومەت هەوڵی پێشخستنی هونەری كوردی بدات لەم رووەوە دەڵێت: بازاڕ درووستكردن پێش هەموو شتێك كاری حكومەتە، پێویستە ئەو بوار برەخسێنێت و ببێتە یەكێك لەو لایەنە سەرەكیانە بۆ زیاتر برەودان و پێشخستنی هونەری كوردی، پێویستە ئەو دەست بكات بە كڕینەوەی بەرهەمەكان، ئەوسا بوار برەخسێنێت بۆ كەس و لایەنی دیكە بۆ كڕینەوەی بەرهەمەكان، من پێموایە دەستپێكی بە بازاڕ كردن بەو شێوەیە دەبێت.
نزار وای بۆ دەچێت كە حكومەت ئەو كارەی ئەنجامداوە، بەڵام كارەكان بوونەتە شتی شەخسی نەك گشتی واتە هەموو هونەرمەندەكان سوودمەند نەبوون و دەڵێت:بە لای منەوە پێویست ناكات باس لەم كارە بكرێت، من حەز دەكەم هەموو كەسێك سوودمەند بێت لەو كارانەی كە حكومەت ئەنجامی دەدات، بەڵام پێمخۆشە ئەو كەسانە بن كە شایستەن واتە لەو كارە هونەریانەی كە ئەنجامی دەدات ئەكتیڤ و چالاك بن.
ئەو ئەكتەرە لاوە پێیوایە مەرج نییە هەموو كارێك هونەری بێت یان ناوی كاری هونەری گشتی لێ بنرێت، بۆیە حەز دەكات كەسانێكی باش هەبن بۆ ئەوەی ئەو كارانەی ئەنجام دەدرێن هەڵسەنگێنن تا ئەو كاتە هەر كەسێك خەڵات بكرێت لای حكومەت، بەڵام بە توانا و شایستەیی خۆی نەك وەك كەسانێك لەسەر ئەساسی بوونی لەناو حزبێك یان لایەنێك، من پێموایە ئەمە دەبێتە رێگا بۆ باشتر و باشتر كردنی ئەو كارانەی ئەنجام دەدرێن.
ماوەیەكە كەناڵە كوردییەكان و بینەریش روویان لە دراما بیانییە دۆبلاژكراوەكان كردووە كە زۆربەیان كۆری یان ئێرانی و توركین، پێشتریش روویان لە دراما مەكسیكیەكان كرد بوو كە دۆبلاژی عەرەبی بوون و هەندێك جاریش كوردی، نزار سەلامی ئەمە بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت: هەڵبەت كەمیی دراما و نزمیی كوالیت هۆكاری سەرەكین بۆ ئەوەی بینەری كوردی روو لە درامای بیانی بكات، پێموایە ئاساییە، چونكە دراماكانی خۆمان لە ئاستێكی زۆر باشدا نین ئەمەش واقعێكە كە زۆربەی بینەرانی كورد هەستی پێدەكەن سەبارەت بە لایەنە سلبییەكانی دراما كۆرییەكانیش، من نامەوێ باس لەو لایەنە بكەم، چونكە كەسانی دی هەن دەتوانن جوانترو باشتر ئەم لایەنە روون بكەنەوە.
نزار بەردەوام دەبێت و دەڵێت: من ناتوانم بڕیار لەسەر هۆكارەكانی لاوازیی درامای كوردی بدەم، چونكە هۆكارێكی زۆر هەن وایان كردووە كارەكان بەو ئاستەی ئێستا بگەن، بە داوای لێبوردنەوە، ناتوانم باس لەوە بكەم، بەڵام كەسانێكی تایبەت هەن كە كاریان ئەوەیە، پێم باشە ئەو پرسیارە ئاراستەی ئەوان بكرێت.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە ئایا ئێمەی كورد رەخنەگری لەو ئاستەمان هەیە كە پشتیان پێ ببەستین بۆ هەڵسەنگاندنی كارەكانمان بە شێوەیەكی زانستی و بێلایەنی و دوور لە هەموو كار تێكردنێك، نزار سەلامی دەڵێت: بەڵێ رەخنەگرمان هەیە، بەڵام تا ئێستاش، كاتێك رەخنە دەگرن،دەیخەنە قالبی رق و كینەوە، بەداخەوە زۆرمان بینیوە كە دواجار بە شتی شەخسی شكاوەتەوە، واتە كاتێك كەسێك رەخنەگر بێت پێویستە لەسەر خودی كارەكان رەخنە بگرێت و قسە بكات نەك بگاتە ئاستی خوێندنەوەی كەسایەتییەكە، كێشەی رەخنەگرئەوەیە كە بزانێت كەسایەتیی ئەو هونەرمەندە چۆنە، بەڵكو پێویستە قسە لەسەر ئەوە بكرێت ئەو كەسە تا چەند بووەتە هۆی برەودان و پێشڤەچوونی ئەو كارە هونەرییە كە ئەنجامدراوە یان لە دواڕۆژدا ئەنجام دەدرێت.
نزار سه‌لامی ده‌رباره‌ی ئه‌و توانا هونه‌ریانه‌ی كه‌ له‌ كاری دۆبلاژكردندا سه‌رف ده‌كرێن و كاری دۆبلاژ به‌ گشتی پێی وایه‌ ره‌نگه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ری باش بێت نه‌توانێت دۆبلاژ به‌ باشی بكات و ده‌ڵێ: مه‌رج نییه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌كته‌ری باش بن بتوانن دۆبلاژ به‌ باشی بكه‌ن یاخود ئه‌وانه‌ی كاری دۆبلاژ ده‌كه‌ن كاری ئه‌كته‌ری بكه‌ن و ئه‌كته‌ری باش بن . دوو كاری نزیك له‌ یه‌كن، به‌ڵام یه‌كیان توانا و وزه‌ی باشی خۆی ده‌وێ، دیسان ئه‌مه‌ش مه‌رج نییە، چونكه‌ هونه‌رمه‌ند هه‌یه‌ ده‌توانێت كاری دۆبلاژ بكات له‌ هه‌مان كاتدا له‌ نواندنیشدا زۆر باش بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان له‌ یه‌كتری نزیكن له‌ هه‌مان كاتدا كاری قورسیشن.
له‌كۆتاییدا ده‌رباره‌ی به‌شداری نه‌كردنی له‌ زنجیره‌ درامای (گه‌رده‌لوول) كه‌ ئایا خۆی به‌شداری نه‌كردووه‌ یاخو داوای لێنه‌كراوه‌، نزار سه‌لامی وتی: به‌ڵێ داوام لێكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری تێدا بكه‌م، به‌ڵام خۆم حه‌زم نه‌كردووه‌ به‌شداری بكه‌م، چونكه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌ر كارێك ئه‌نجام بدرێت من به‌شداری تێدا بكه‌م له‌ هه‌مان كاتدا له‌به‌ر ئیشوكاریش، به‌شداری نه‌كردنیشم هۆكارێك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڵێم كارێكی باش یان خراپه‌، دوای بیركردنه‌وه‌ پێم باش نه‌بوو به‌شدار‌بم تێیدا و سڵاو ورێزم بۆیان هه‌یه‌ و ده‌ستی ماندووبوونیان ده‌كوشم.
Share
        ئه‌م بابه‌ته‌ ( 2254 ) جار خوێندراوه‌ته‌وه‌